A última palavra vem do Senhor
A última palavra pertence ao Senhor. Os planos do homem estão sujeitos à soberania de Deus. Ele rege toda a história e nenhum de seus propósitos pode ser frustrado.
پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە،
بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە.
یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە،
تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا.
خودا مرۆڤ نییە کە درۆ بکات،
کوڕی مرۆڤیش نییە کە بڕیاری بگۆڕێت.
ئایا قسە دەکات و ئەنجامی نەدات؟
یان بەڵێن دەدات و نایباتە سەر؟
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئایا یەزدان بێ دەسەڵاتە؟ ئێستا دەبینیت ئاخۆ قسەکانم دێتە دی یان نا.»
فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە:
بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم،
بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات و
سەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم.
«من یەزدانم، خودای هەموو ئادەمیزاد، ئایا هیچ شتێک هەیە بۆ من قورس بێت؟
«زانیم کە دەتوانیت هەموو شتێک بکەیت؛
ئەوەی تۆ پلانت بۆ داناوە مەحاڵ نابێت.
یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات،
لە ئاسمان و لەسەر زەوی،
لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان.
ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەو یەکیگرتووە.
ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.
دێت و بەڕێوەیە، ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە باسم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
ئێوە کە نازانن بەیانی چی دەبێت، ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە، ماوەیەک دەردەکەوێت، دواتر نامێنێت. لە جیاتی ئەوە بڵێن: «ئەگەر مەسیحی باڵادەست خواستی لەسەر بوو و ژیاین، ئەمە و ئەوە دەکەین.»