Publicidade

Agradecimento a Deus

Por Bíblia Online

Agradecer a Deus é louvor, adoração e reconhecimento da sua soberania. Dai graças ao Senhor porque Ele é bom — a sua misericórdia dura para sempre!

بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،

بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.

بە سوپاسەوە بڕۆنە ناو دەروازەکانی،

بە ستایشەوە بڕۆنە ناو حەوشەی پەرستگاکەی،

سوپاسی بکەن و ستایشی ناوی بکەن،

هەلیلویا!

ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم،

تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم.

بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،

بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن.

بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم،

بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم.

یەزدان هێز و قەڵغانی منە،

دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،

دڵم شاد دەبێت و

بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.

ئێستاش ئەی خودای ئێمە، سوپاست دەکەین و

ستایشی ناوە شکۆدارەکەت دەکەین.

نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت.

سوپاسی خودا و پاڕانەوە

سوپاسی خودا دەکەم، هەر کاتێک یادتان بکەم.

هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن.

سوپاسگوزاری بۆ باوەڕداران

هەموو کات لە پێناوی هەر یەکێکتاندا سوپاسی خودا دەکەین و بێ بڕانەوە لە نوێژەکانمان یادتان دەکەین، بەردەوام لەبەردەم خودای باوکماندا ئەو کارانەتان بەبیر دەهێنینەوە کە بەرهەمی باوەڕتانە، هەروەها ئەو ڕەنجەتان کە لە خۆشەویستییەوەیە و ئەو دانبەخۆداگرتنەشتان کە سەرچاوە دەگرێت لە هیواتان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان.

سوپاسگوزاری

بەهۆی ئێوەوە هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم، بۆ ئەو نیعمەتەی خودا کە بەهۆی عیسای مەسیحەوە پێتان دراوە.

بەڵام سوپاس بۆ خودا! لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سەرکەوتن بە ئێمە دەبەخشێت.

بەڵام سوپاس بۆ خودا، ئەوەی هەموو کاتێک لە کەژاوەی سەرکەوتنی مەسیحدا ڕابەرایەتیمان دەکات، لە هەموو شوێنێک بەهۆی ئێمەوە بۆنی خۆشی ناسینەکەی بڵاو دەکاتەوە،

جا ئەو خودایەی تۆو بۆ جوتیار و نان بۆ خۆراک دابین دەکات، تۆوتان بۆ دابین دەکات و چەند هێندەی دەکات و بەرهەمی ڕاستودروستیتان زیاد دەکات. لە هەموو شتێکدا دەوڵەمەند دەبن تاکو هەموو کاتێک دڵفراوان بن، دڵفراوانییەکەتان لە ڕێگەی ئێمەوە سوپاسی خودای لێدەکەوێتەوە.

لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن، بە ترسی مەسیح ملکەچی یەکتری بن.

ئینجا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و نانەکانی لەتکرد و دایە قوتابییەکانی تاکو لەبەردەمیان دایبنێن، دوو ماسییەکەشی بەسەر هەموویان دابەش کرد. هەموو خواردیان و تێر بوون. پاشان دوازدە سەبەتەی پڕ لە پەلکەنان و ماسییان هەڵگرتەوە.

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_19-25-13-