Ajuda
Deus é nosso auxílio e socorro em todo tempo. Ele não dorme nem cochila. O Senhor é nosso ajudador — não precisamos temer o que o homem possa nos fazer.
یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،
دروستکەری ئاسمان و زەوی.
خودا پەناگا و هێزمانە،
لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت.
بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە،
پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات.
ڕزگاریی ڕاستودروستان لەلایەن یەزدانەوە دێت،
ئەو قەڵای ئەوانە لە کاتی تەنگانە.
یەزدان یارمەتییان دەدات و دەربازیان دەکات،
لە بەدکاران دەربازیان دەکات و ڕزگاریان دەکات،
چونکە پەنا بۆ ئەو دەبەن.
ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم،
خێرا بگە فریام.
ئەی خودای ڕزگارکەرمان، یارمەتیمان بدە،
لەبەر شکۆی ناوی خۆت.
دەربازمان بکە و لە گوناهمان خۆشبە،
لە پێناوی ناوی خۆت.
ستایش بۆ یەزدان،
چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.
یەزدان هێز و قەڵغانی منە،
دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،
دڵم شاد دەبێت و
بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.
یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابوو
گیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت.
چونکە من یەزدانم، خودای تۆ،
ئەوەی دەستی ڕاستی گرتوویت،
ئەوەی پێت دەڵێت،
مەترسە، من یارمەتیت دەدەم.
تۆ قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم،
هاوکاریت گەورەم دەکات.
«وەرن بۆ لام ئەی هەموو ماندووان و بارگرانەکان، من دەتانحەسێنمەوە.
منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە،
بە هەمان شێوە ڕۆحی پیرۆز لە لاوازییەکانماندا یارمەتیمان دەدات. نازانین لە پێناوی چی نوێژ بکەین، بەڵام ڕۆحی پیرۆز خۆی بە ناڵەوە داکۆکیمان لێدەکات بە شێوەیەک کە باس ناکرێت. ئەوەی دڵی مرۆڤ دەپشکنێت، دەزانێت ڕۆحی پیرۆز بایەخ بە چی دەدات، چونکە بەگوێرەی خواستی خودا داکۆکی لە گەلی پیرۆزی خودا دەکات.
پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە و
بە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە.
لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە،
ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.
هەموو خەمێکتان بە خودا بسپێرن، چونکە ئەو بایەختان پێدەدات.