Pular para o conteúdo
Publicidade

Amor de casal

Por Bíblia Online

O amor de casal é celebrado na Bíblia como dom sagrado. O Cântico dos Cânticos exalta a beleza do amor conjugal — íntimo, exclusivo e forte como a morte.

بمکە مۆر لەسەر دڵت،

مۆر لەسەر بازووت،

چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە،

ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە،

خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە،

وەک ئاگرێکی بەهێزە.

ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە،

ڕووبارەکان نوقومی ناکەن.

ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەی

لە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت،

بە بێبەها دادەنرێت.

دەستەخوشکەکان

ئازیزەکەم، بووکێ، دڵی منت ڕفاندووە،

بە تیلەی چاوت دڵت ڕفاندووم،

بە موورووێکی ملوانکەکەت.

با بە ماچەکانی دەمی ماچم بکات،

چونکە ئەوینی تۆ لە شەراب خۆشترە.

بۆنی عەترەکەت خۆشە؛

ناوت عەتری پرژاوە،

مایەی سەرسوڕمانی نییە کە پاکیزەکان تۆیان خۆشدەوێ.

ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،

چەند جوانیت!

چاوەکانت کۆترن.

ئەویندار

ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت،

چەند شیرینیت!

جێگاکەمان سەوزە.

دڵدار

یەزدانی پەروەردگار فەرمووی: «باش نییە بۆ پیاو بە تەنها بێت. یاریدەرێکی هاوشانی بۆ دروستدەکەم.»

ئینجا یەزدانی پەروەردگار ئافرەتێکی لەو پەراسووە دروستکرد کە لە پیاوەکەی وەرگرتبوو، جا هێنای بۆ لای پیاوەکە.

پیاوەکە گوتی:

«ئێستا ئەمە ئێسکێکە لە ئێسقانەکانم و

گۆشتە لە گۆشتم.

ئەمە ناودەبردرێت بە "ئافرەت" بە واتای پیاوە، ئافرەتیش ئیشا.

چونکە لە پیاوەوە وەرگیراوە.»

لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر دەبنە یەک جەستە.

ئەوەی ژنێکی دەست بکەوێت خێرێکی دەست دەکەوێت،

ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.

با کانیاوەکەت بەرەکەتدار بێت،

بە هاوسەری گەنجییەتیت دڵخۆش بە.

ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ،

با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن،

بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت.

کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟

بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟

کەواتە چیتر دوو نین بەڵکو یەک جەستەن. لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.»

خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە. خۆشەویستی ئیرەیی نییە، شانازی نییە، لووتبەرزی نییە. بەدڕەوشتی نییە، بۆ خۆی داوا ناکات، زوو تووڕە نابێت و خراپەکان تۆمار ناکات. بە خراپە دڵخۆش نابێت، بەڵکو بە ڕاستی دڵشاد دەبێت. خۆشەویستی بەرگەی هەموو شتێک دەگرێت، باوەڕ بە هەموو شتێک دەکات، هیوا بە هەموو شتێک دەخوازێت، بۆ هەموو شتێک ئارام دەگرێت.

بە هەمان شێوە پێویستە پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت، ئەوەی ژنی خۆی خۆشبوێت خۆی خۆشدەوێ. کەس ڕقی لە جەستەی خۆی نابێتەوە، بەڵکو نانی دەدات و بەخێوی دەکات، هەروەک چۆن مەسیح بایەخ بە کڵێسا دەدات،

ئێوەش با هەر یەکێکتان ژنەکەی وەک خۆی خۆشبوێ، ژنیش ڕێز لە مێردەکەی بگرێت.

لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە خۆشەویستی لەبەر بکەن، کە لە یەکێتییەکی تەواودا هەموویان دەبەستێتەوە.

دوو کەس لە یەک کەس باشترە،

چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت.

ئەگەر یەکێکیان بکەوێت،

هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە.

بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە،

دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە.

هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە،

بەڵام یەکێک تەنها بێت، چۆن گەرم دەبێتەوە؟

ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت،

دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن،

گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت.

ئایا خودا نەیکردنە یەک؟ ئێوە بە جەستە و بە ڕۆح هی خودان. ئیتر خودا داوای چی دەکات؟ نەوەی لەخواترستان هەبێت. لەبەر ئەوە بە ڕۆح ئاگاداری خۆتان بن و ناپاکی لە ژنی تەمەنی گەنجیەتیتان مەکەن.

ئەگەر پیاوێک ژنی هێنا ئەوا هەتا ساڵێک بۆ سەربازی ناچێت و هیچ لێپرسراویەتییەکی لەسەر شان نابێت، ئەو ساڵە لە ماڵەکەی ئازاد دەبێت و ژنەکەی دڵخۆش دەکات.

Seja o primeiro