Publicidade

Aprender

Por Bíblia Online

Aprender é vocação do discípulo. Jesus disse: aprendei de mim. A Bíblia convida a aprender com humildade, perseverança e disposição — sentados aos pés do Mestre.

Aprender de Jesus

Tomai sobre vós o meu jugo e aprendei de mim. O Espírito Santo nos ensinará todas as coisas e nos recordará tudo.

نیری من بخەنە سەر خۆتان و لە منەوە فێربن، چونکە دڵنەرم و بێفیزم، حەسانەوەش بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە، چونکە نیرەکەم گونجاوە و بارم سووکە.»

کەواتە بڕۆن، هەموو نەتەوەکان بکەنە قوتابی، بە ناوی باوک و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز لە ئاویان هەڵبکێشن، فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.»

بەڵام یارمەتیدەرەکە، ڕۆحی پیرۆز، ئەوەی باوک بە ناوی منەوە دەینێرێت، ئەو هەموو شتێکتان فێردەکات و هەموو ئەو شتانەی پێم گوتوون بیرتان دەخاتەوە.

عیسا وەڵامی دانەوە: «فێرکردنم هی خۆم نییە، بەڵکو هی ئەوەیە کە ناردوومی.

بەڵام ئێوە ئەو دەستنیشانکردنەی کە لە مەسیحتان وەرگرتووە بە ئێوەوە پەیوەست بووە، لەبەر ئەوە پێویستتان بە مرۆڤ نییە فێرتان بکات، بەڵکو ڕۆحی پیرۆز هەموو شتێکتان فێردەکات. ئەم دەستنیشانکردنە ڕاستە و درۆ نییە، بۆیە پەیوەست بن بە مەسیحەوە وەک ڕۆحی پیرۆز فێری کردوون‏.‏.

Ensino e sabedoria

O temor do Senhor é o princípio do saber. A disciplina do Senhor forma o caráter e abre caminhos de entendimento.

لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،

بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.

ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە،

ڕقت لە سەرزەنشتی ئەو نەبێتەوە،

چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات و

وەک باوکێک بە کوڕ دڵخۆش دەبێت.

ڕێگای داناییم پیشاندایت،

بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت.

ئەوەی حەز لە تەمبێکردن بکات حەز لە زانیاری دەکات،

بەڵام ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشت بێت دەبەنگە.

جا لە دڵتانەوە بزانن وەک چۆن مرۆڤ کوڕەکەی تەمبێ دەکات، ئاوا یەزدانی پەروەردگارتان تەمبێی کردن.

Comunidade de aprendizado

Ensinem e aconselhem-se mutuamente. A igreja é escola de Cristo — onde todos ensinam e todos aprendem juntos.

با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.

لەبەر ئەوە یەکتری هانبدەن و یەکتری بنیاد بنێن، وەک دەیکەن.

ئیتر هەموو ڕۆژێک لە حەوشەکانی پەرستگا و لە ماڵاندا، بێوچان خەڵکیان فێردەکرد و مزگێنییان دەدا کە عیسا مەسیحەکەیە.

هیچم لەو شتانە دوانەخستووە کە سوودبەخشن و بۆم ڕاگەیاندوون، بە ئاشکرا و ماڵەوماڵ فێرم کردوون.

چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت.

ڕاسپاردە بۆ باوەڕداران

بەڵام تۆ دەبێت بە فێرکردنی دروست خەڵکی فێر بکەیت.

Ouvir e praticar

Ensina-me a fazer a tua vontade. Guia-me pela tua verdade. O verdadeiro aprendiz pratica o que ouviu do Mestre.

فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم،

چونکە تۆ خودای منی.

با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکات

لە زەوییەکی ڕاست.

ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە،

ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە.

لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە،

چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت،

بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە.

یەزدان چاک و سەرڕاستە،

بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات،

ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری،

ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات.

خودا دەفەرموێت: «من فێرت دەکەم و ڕێنماییت دەکەم بۆ ئەو ڕێگایەی کە دەبێت پێیدا بڕۆیت،

ئامۆژگاریت دەکەم و چاودێریت دەکەم.

گیانم بە شەو ئارەزووت دەکات،

هەروەها لە بەیانیدا ڕۆحم لە ناخمدا پەرۆشە بۆت،

چونکە کاتێک حوکمەکانت لە زەوین،

دانیشتووانی جیهان فێری ڕاستودروستی دەبن.

Seja o primeiro
Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-29_22-07-56-