Publicidade

Bem

Por Bíblia Online

Fazer o bem é mandamento de Deus e expressão prática do amor cristão. A Bíblia convida a praticar o bem a todos, com alegria, sem se cansar — porque colheremos no tempo próprio.

لە خراپە دوور بە و چاکە بکە،

بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە.

پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە،

لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە.

من هێشتا باوەڕم بەوە هەیە،

کە لە خاکی زیندووان

چاکەی یەزدان دەبینم.

ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت،

چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن.

ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و

یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە،

بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە،

لە پێناوی چاکی خۆت.

یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە،

خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.

ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت،

هەموو ڕێڕەوێکی چاک،

ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە،

هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە.

بەڵام بەروبوومی ڕۆحی پیرۆز ئەمەیە: خۆشەویستی، خۆشی، ئاشتی، ئارامگرتن، نیانی، چاکە، دڵسۆزی، دڵنەرمی و بەسەرخۆدا زاڵبوون. شەریعەت نییە لە دژی ئەمانە بێت.

ئینجا هەتا دەرفەتمان هەیە، با چاکە لەگەڵ هەمووان بکەین، بە تایبەتی لەگەڵ خێزانی باوەڕداران.

وشەی خراپ لە دەمتان دەرنەچێت، بەڵکو هەرچییەکی باشە بۆ بنیادنان، بەگوێرەی پێویستی، تاکو نیعمەت بداتە گوێگران.

لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.

با خۆشەویستی بێ دووڕوویی بێت. ڕقتان لە خراپە بێت و بە چاکەوە بنووسێن.

با خراپە نەتبەزێنێت، بەڵکو بە چاکە خراپە ببەزێنە.

هەموو شتێک بۆ شکۆی خودایە

«هەموو شتێک بۆ من دروستە،» بەڵام هەموو شتێک سوودبەخش نییە. «هەموو شتێک بۆ من دروستە،» بەڵام هەموو شتێک بنیادنەر نییە.

هەڵمەخەڵەتێن: «پەیوەندی خراپ ڕەوشتی جوان تێکدەدات.»

خوداش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باشدا سەرڕێژ بن.

ژنانیش پۆشاکیان بە شەرمەوە بێت، بەڕێز و شیاوی خۆیان بڕازێننەوە، نەک بە ئەگریجە و بە زێڕ و مرواری و جلی گرانبەها، بەڵکو بە کرداری چاک شیاوی ژنێک بێت کە بانگەشەی لەخواترسی بکات.

ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد، تاکو لە هەموو سەرپێچییەک بمانکڕێتەوە و گەلێکی تایبەت بۆ خۆی پاک بکاتەوە، دڵگەرم بۆ چاکەکاری.

هەر لەبەر ئەمەش، تێبکۆشن تاکو لە باوەڕتان چاکە بکەوێتەوە، لە چاکەش، زانیاری، لە زانیاریش بەسەرخۆدا زاڵبوون، لە بەسەرخۆدا زاڵبوونیش دانبەخۆداگرتن، لە دانبەخۆداگرتنیش لەخواترسی، لە لەخواترسیش هەست و سۆزی هاوبەش، لە هەست و سۆزی هاوبەشیش خۆشەویستی،

کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

«لەسەر ڕێگاکان بوەستن و تەماشا بکەن،

پرسیاری ڕێچکە کۆنەکان بکەن،

ڕێگا چاکەکە لەکوێیە، پێیدا بڕۆن،

حەسانەوە بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە.

بەڵام گوتتان: "پێیدا ناڕۆین."

یەزدان چاکە،

لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە.

بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن،

هەروەها خەڵکی چرا هەڵناکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشتەوە، بەڵکو لەسەر چرادان دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕووناکی بداتە هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەدان. بە هەمان شێوە، با ئێوەش ڕووناکیتان بۆ خەڵک بدرەوشێتەوە، تاکو کردارە باشەکانتان ببینن و ستایشی باوکتان بکەن کە لە ئاسمانە.

بە بەزەیی بن، هەروەک چۆن باوکتان بە بەزەییە.

Seja o primeiro
Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-29_22-07-56-