Publicidade

O que é bom

Por Bíblia Online

O que é bom vem de Deus. A Bíblia celebra a bondade divina e nos convida a discernir, praticar e desfrutar tudo o que é bom — porque toda boa dádiva vem do Pai das luzes.

خودا بینی هەموو ئەوەی کە دروستی کردبوو زۆر باش بوو. جا ئێوارە بوو، بووە بەیانی، ئەمە ڕۆژی شەشەم بوو.

یەزدان چاک و سەرڕاستە،

بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات،

بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە،

یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام،

هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.

زەبوورێک، گۆرانییەک بۆ ڕۆژی شەممە.

چاکە ستایشی یەزدان بکرێت،

گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز،

بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و

دڵسۆزیت بە شەوان،

بە قیسارەی دە ژێیی،

بە ئاوازی ساز.

چونکە یەزدان چاکە و

خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە،

دڵسۆزیشی بۆ نەوە دوای نەوەیە.

گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.

ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،

کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!

من شتی چاکتان فێر دەکەم،

بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن.

دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو،

قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە!

ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە و

شیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە،

هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە.

ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت و

ئومێدبڕ نابیت.

دانایی باشە وەک میرات و

بە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن.

یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە،

بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات.

باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات

بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان.

ئەی مرۆڤ، یەزدان پێی ڕاگەیاندیت کە چی چاکە و

داوای چیت لێدەکات:

دادوەری بەجێبهێنە و حەزت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بێت و

بە بێفیزی لەگەڵ خوداکەت هاتوچۆ بکەیت.

کەواتە تەورات پیرۆزە، ڕاسپاردەش پیرۆز و دادپەروەر و چاکە.

شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە.

مەهێڵن خەڵکی بە خراپە باسی شتێک بکات کە بۆ ئێوە چاکە،

نوێژکردن بۆ هەموو خەڵک

بۆیە پێش هەموو شتێک تکا دەکەم، نوێژ و نزا و پاڕانەوە و سوپاسگوزاریتان بۆ هەموو خەڵک بێت، بۆ پاشا و دەسەڵاتداران، تاکو بە ئاشتی و هێمنی و بەوپەڕی لەخواترسی و ڕێزەوە بژین. ئەمەش چاک و پەسەندکراوە لەلای خودای ڕزگارکەرمان،

هەموو بەدیهێنراوی خودا چاکە، ئەگەر شتێک بە سوپاسەوە وەرگیرا ڕەت ناکرێتەوە، چونکە بە وشەی خودا و نوێژەوە پیرۆزکراوە.

هەموو بەخشینێکی چاک و بەهرەیەکی تەواو لەلایەن سەرەوەیە، لەلای باوکی ڕووناکییەکانەوە دێتە خوارەوە، ئەوەی ناگۆڕێت و سێبەری خولانەوەی نییە.

«خوێ باشە، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، بە چی سوێری دەکەنەوە؟ با خوێتان تێدابێت و لەگەڵ یەکتری لە ئاشتیدا بن.»

Seja o primeiro
Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-29_22-07-56-