Pular para o conteúdo
Publicidade

Consequências dos nossos atos

Por Bíblia Online

Toda ação tem consequências. A Bíblia ensina que colhemos o que semeamos — para o bem e para o mal. Deus pesará cada palavra e ato no dia do juízo.

Colher o que semear

Cada um prestará contas de si mesmo a Deus. O Senhor julgará as obras e os segredos dos homens com justiça perfeita.

کەواتە، هەریەک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بداتە خودا.

خودا ﴿پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.هەروەها پەندەکان 24‏:12 ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. بەڵام ڕق و تووڕەیی بۆ ئەوانەیە کە داوای خۆپەرستی دەکەن و ملکەچی ڕاستی نابن، بۆ ناڕەوایی ملکەچ دەبن. ناخۆشی و تەنگانە بۆ هەر مرۆڤێکە کە خراپە دەکات، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. شکۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هەموو چاکەکارێکە، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە، چونکە خودا لایەنگری ناکات.

هەروەها ئەو دیارییە وەک ئەنجامی گوناهی مرۆڤێک نییە: چونکە حوکمدان لە یەک گوناهەوە تاوانبارکردنی هێنایە کایەوە، بەڵام دیاری لە گوناهی زۆرەوە بێتاوانیی هێنایە کایەوە. ئەگەر بە گوناهی کەسێک، مردن لە ڕێگەی ئەو کەسەوە حوکمڕانی کرد، ئیتر چەند زیاتر ئەوانەی پڕیی نیعمەت و دیاری ڕاستودروستی وەردەگرن، لە ژیاندا حوکمڕانی دەکەن بە کەسێک کە عیسای مەسیحە.

خەڵکی تاوانبار مەکەن

«خەڵکی تاوانبار مەکەن تاکو خودا تاوانبارتان نەکات، چونکە بەو شێوەیەی خەڵک تاوانبار دەکەن خودا تاوانبارتان دەکات، بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە.

بەڵام پێتان دەڵێم: هەر وشەیەکی پووچ کە خەڵک پێی دەدوێ، لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا حیسابی خۆی هەیە،

چونکە پەیامی خودا زیندووە، کاریگەرە، لە هەموو شمشێرێکی دوودەم تیژترە، نێوانی دەروون و ڕۆح و جومگە و مۆخی ئێسک دەبڕێت، نیاز و بیری دڵ جیا دەکاتەوە. بەدیهێنراو نییە لەبەرچاوی خودا شاردراوە بێت، بەڵکو هەموو شتێک ڕووت و ئاشکرایە لەبەرچاوی خودا کە هەر یەکێک لە ئێمە دەبێت حیسابی خۆی بخاتە بەردەستی.

Responsabilidade pessoal

Quem é sábio prevê o perigo e se esconde. A Palavra examina os pensamentos e intenções do coração.

ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،

بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.

ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛

ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت.

تەڵەیە بۆ مرۆڤ بە سەرەڕۆیی نەزرێک تەرخان بکات،

ئینجا پاش نەزرەکە پرسوڕا بکات.

«"کاتێک کەسێک گوێی لە بانگەوازی ئاشکرا دەبێت بۆ شایەتیدان کە شایەتی بدات، بێدەنگ بوو لەوەی بینیبووی یان زانیبووی، ئەوا ئەو کەسە گوناهی کردووە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت.

«ئەگەر یەکێک گوناهی کرد و یەکێک لەوانەی کرد کە یەزدان فەرمانی داوە نەکرێن و نەیزانی، ئەوا تاوانبارە و تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت.

«"لە دڵەوە ڕقت لە براکەت نەبێتەوە، ڕاشکاوانە دراوسێکەت سەرزەنشت بکە، بۆ ئەوەی بەشداری لە گوناهی نەکەیت.

Consequências inevitáveis

A terra deu seu fruto conforme as obras dos que nela habitam. Ninguém escapa do juízo — Deus pesa cada ação.

زەوی لەبەر دانیشتووانەکەی وێران دەبێت،

بەهۆی کردەوەکانیان.

بەدڕەوشتییەکەی خۆتان بەسەر خۆتان دەگێڕنەوە، گوناهی بتەکانتان هەڵدەگرن. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.»

بێگومان داوای خوێنی ئەو کەسە دەکەم کە خوێنی کەسێکی دیکەی ڕشتووە. ئەگەر گیاندارێک کەسێک بکوژێت، دەبێت بکوژرێتەوە. هەروەها ئەگەر کەسێک کەسێکی دیکە بکوژێت، ئەوا ئەویش دەکوژرێتەوە.

چۆن دەبێت کەسی بەدکار کفر بە خودا بکات؟

بۆچی لە دڵی خۆیدا بڵێت: «خودا لێم ناپێچێتەوە؟»

بەڵام تۆ ئەی خودایە، ئازار و تەنگانە دەبینیت،

لێت دیارە و کاردانەوەت هەیە،

ستەملێکراوان خۆیان داوەتە دەستی تۆ،

تۆش هەمیشە یارمەتیدەری هەتیوانیت.

Seja o primeiro