Publicidade

Coração puro

Por Bíblia Online

Bem-aventurados os puros de coração, porque verão a Deus. A pureza de coração é alvo, privilégio e busca constante do cristão que deseja contemplar a face do Senhor.

Coração puro

Bem-aventurados os puros de coração. A pureza interior precede toda transformação externa e abre os olhos para ver a Deus.

خۆزگە دەخوازرێت بە دڵپاکەکان،

چونکە خودا دەبینن.

کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟

کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟

ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،

ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و

بە درۆ سوێند نەخوات.

لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،

لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.

چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و

هەموو خراپەکانم بسڕەوە.

ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و

ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.

لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،

ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.

بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل،

بۆ دڵپاکەکان.

Purificar-se

Todo o que tem essa esperança em Cristo se purifica. O amor procede de coração puro, boa consciência e fé sincera.

هەرکەسێک ئەم هیوایەی بەو هەبێت، خۆی پاک دەکاتەوە، هەروەک چۆن ئەو پاکە.

خۆشەویستان، ئێستا ڕۆڵەی خوداین و هێشتا دەرنەکەوتووە دەبینە چی. بەڵام دەزانین کاتێک ئەو دەردەکەوێت ئێمە وەک ئەو دەبین، چونکە وەک خۆی دەیبینین. هەرکەسێک ئەم هیوایەی بەو هەبێت، خۆی پاک دەکاتەوە، هەروەک چۆن ئەو پاکە.

ئامانجی ئەم ڕاسپاردەیە بریتییە لە خۆشەویستی لە دڵێکی پاک و ویژدانێکی چاک و باوەڕێکی بێ دووڕوویی.

لە هەوەسەکانی گەنجییەتی ڕابکە، کۆشش بکە بۆ ڕاستودروستی و باوەڕ و خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵ ئەوانەی بە دڵێکی پاک لە مەسیحی باڵادەست دەپاڕێنەوە.

لە خودا دەپاڕێمەوە کە خۆشەویستیتان بە زانیاری و ئەوپەڕی تێگەیشتنەوە زیاتر و زیاتر بکات، تاکو باشترین شت جیا بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی مەسیح پاک و بێ گلەیی بن، تاکو پڕببن لە بەرهەمی ڕاستودروستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بۆ شکۆ و ستایشی خودا.

هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن، تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە، کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە.

بە گوێڕایەڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاک کردووەتەوە بۆ خۆشەویستی برایانەی بێ دووڕوویی، لە قووڵایی دڵەوە یەکتریتان خۆشبوێ.

هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن،

بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت.

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_19-25-13-