Publicidade

Coração quebrantado

Por Bíblia Online

Deus está perto dos que têm o coração quebrantado. A Bíblia consola os aflitos: o sacrifício que Deus aceita é o espírito quebrantado e um coração contrito — jamais desprezará.

یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و

ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە.

قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە،

ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.

دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و

برینیان ساڕێژ دەکات.

جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت،

بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە.

خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە،

ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت:

«لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم،

هەروەها لەگەڵ ئەوانەدام

کە دڵشکێنراون و بێفیزن،

بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە.

ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟

جا هەموو ئەمانە نەهاتنە دی؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

«من ڕوو لەمە دەکەم:

لەوەی بێفیز و دڵشکێنراوە و

لەبەر ڕێزی فەرمایشتەکەم دەلەرزێت.

ساڵی ڕەزامەندی یەزدان

ڕۆحی یەزدانی باڵادەست بەهێزم دەکات،

چونکە یەزدان دەستنیشانی کردووم

بۆ مژدەدان بە هەژاران.

منی ناردووە بۆ تیمارکردنی دڵشکاوەکان،

بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ ڕاپێچکراوەکان و

ئازادکردنی کۆیلەکان،

بۆ ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان و

ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی خودامان،

بۆ دڵنەواییکردنی هەموو ماتەمدارەکان.

ناردوومی بۆ ئەوەی بە پرسەدارەکانی سییۆن ببەخشم،

تاجێکی جوانیان لەسەر بنێم لە جێی قوڕ،

زەیتی دڵخۆشی لە جێی پرسە،

هەروەها بەرگی ستایش لە جێی ڕۆحی ورەبەردان.

جا پێیان دەگوترێت دار بەڕووی ڕاستودروستی،

نەمامی یەزدان بۆ دەرخستنی شکۆمەندییەکەی.

«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بە ڕۆح هەژارن،

چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە.

خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە ماتەمدارن،

چونکە دڵنەوایی دەکرێن.

خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان،

چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە.

چونکە ئەو خەمبارییەی لە خوداوەیە، دەبێتە هۆی تۆبەکردن، ئەمەش ئەنجامەکەی ڕزگارییە و کەس لێی پەشیمان نابێتەوە، بەڵام ئەو خەمبارییەی لە جیهانەوەیە دەبێتە هۆی مردن. کەواتە سەیر بکەن خەمباری بەگوێرەی ویستی خودا چەندی لە ئێوەدا بەرهەم هێناوە: چ پەرۆشییەک، چ پاکانەیەک، چ تووڕەییەک، چ ترسێک، چ تامەزرۆییەک، چ دڵگەرمییەک، چ حەزێک بۆ دادپەروەری! لە هەموو شتێکدا خۆتان سەلماند کە بێتاوانن لەو باسەدا.

بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم.

Seja o primeiro
Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-28_14-13-17-