Publicidade

Cura

Por Bíblia Online

A cura é promessa e poder de Deus. Jesus curou toda enfermidade e todo mal. As Escrituras declaram que pelas suas pisaduras fomos sarados — cura do corpo, da alma e do espírito.

Pelas suas pisaduras

Ele foi ferido pelas nossas transgressões e moído pelas nossas iniquidades. Pelas suas pisaduras fomos sarados.

بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو،

لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا.

ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت،

بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە.

بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو،

لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا.

ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت،

بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە.

بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت،

ئازارەکانی ئێمەی برد،

ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە،

لێی دراوە و زەلیلە.

بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو،

لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا.

ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت،

بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە.

ئەوەی خودی خۆی لە لەشیدا لەسەر دار گوناهەکانمانی هەڵگرت، تاکو سەبارەت بە گوناه بمرین و بۆ ڕاستودروستی بژین. بە برینەکانی ئەو چاکبوونەوە.

ئەوەی خودی خۆی لە لەشیدا لەسەر دار گوناهەکانمانی هەڵگرت، تاکو سەبارەت بە گوناه بمرین و بۆ ڕاستودروستی بژین. بە برینەکانی ئەو چاکبوونەوە.

Jesus, o curador

Jesus percorreu cidades e aldeias curando toda doença. Ele deu autoridade aos discípulos para curar enfermos.

دروێنەی زۆر و سەپانی کەم

عیسا بە هەموو شار و گوندەکاندا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند و هەموو نەخۆشی و نەساغییەکی چاک دەکردەوە.

نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن.

نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن.

بانگکردنی دوازدە نێردراوەکە

ئینجا عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، دەسەڵاتی پێدان تاکو ڕۆحی پیس دەربکەن و هەرچی نەخۆشی و نەساغی هەبوو، چاکی بکەنەوە.

جا کاتێک عیسا گوێی لێبوو، فەرمووی: «لەشساغ پێویستی بە پزیشک نییە، بەڵکو نەخۆش.

عیسا نەخۆش چاک دەکاتەوە

ئینجا عیسا بە هەموو جەلیلدا دەگەڕا، لە کەنیشتەکانیان خەڵکی فێر دەکرد و مزگێنی، لە زمانی عەرەبی بووە بە ئینجیل. لە زمانی یۆنانی بە واتای مژدە دێت، بە تایبەتی ڕاگەیاندنی هاتنی پاشا، لێرەدا بۆ هاتنی مەسیح بەکارهاتووە. پاشایەتییەکەی ڕادەگەیاند، هەرچی نەخۆشی و نەساغی نێو خەڵک هەبوو چاکی دەکردنەوە.

ئەو نەخۆشانەی تێیدایە چاکیان بکەنەوە و پێیان بڵێن: "پاشایەتی خودا لێتان نزیک بووەتەوە."

«﴿ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات،

چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران،

منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ بەدیلگیراوان،

هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران،

بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و

جا ئەوانی بینی و پێی فەرموون: «بڕۆن خۆتان نیشانی کاهینان بدەن.» کاتێک دەڕۆیشتن پاکبوونەوە.

چاککردنەوەی ژنێک لە شەممە

عیسا لە ڕۆژی شەممەدا لە یەکێک لە کەنیشتەکان خەریکی فێرکردن بوو، ژنێک بەهۆی ڕۆحێکی پیسەوە هەژدە ساڵ نەخۆش بوو، قەمبوور بوو و هەرگیز نەیدەتوانی بە تەواوی ڕاستبێتەوە. عیسا ژنەکەی بینی، بانگی کرد: «خانم، لە نەخۆشییەکەت ئازاد کرایت.» ئینجا هەردوو دەستی خستە سەری و دەستبەجێ ڕاستبووەوە و ستایشی خودای کرد.

پێشەوای کەنیشتیش تووڕە بوو کە عیسا لە شەممەدا خەڵکی چاککردەوە، بە خەڵکەکەی گوت: «شەش ڕۆژ هەیە کە پێویستە کاریان تێدا بکرێت، لەواندا وەرن و چاکبنەوە، نەک لە ڕۆژی شەممەدا.»

مەسیحیش وەڵامی دایەوە: «ئەی دووڕووان! ئایا هەر یەک لە ئێوە لە ڕۆژی شەممەدا گا یان گوێدرێژەکەی لە ئاخوڕ ناکاتەوە و بیبات ئاوی بدات؟ ئەوەش کە کچی ئیبراهیمە و هەژدە ساڵە شەیتان بەستویەتییەوە، نەدەبوو لە ڕۆژی شەممەدا لەم بەندە ئازاد بێت؟»

کە ئەمەی فەرموو، هەموو بەرهەڵستکارانی شەرمەزار بوون، بەڵام تەواوی خەڵکەکە دڵشاد بوون بەو کارە مەزنانەی کە عیسا ئەنجامی دەدا.

عیساش ئەمەی بیست و وەڵامی دایەوە: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت ئەو چاکدەبێتەوە.»

ئەویش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت و لە نەخۆشییەکەت چاکببەوە.»

عیسا پێی فەرموو: «"ئەگەر دەتوانیت"؟ ئەوەی باوەڕ بهێنێت هەموو شتێکی بۆ دەبێت.»

عیساش پێی فەرموو: «بڕۆ! باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» دەستبەجێ بینایی بۆ گەڕایەوە و بە ڕێگادا دوای عیسا کەوت.

ئەوانەی باوەڕ دەهێنن ئەم نیشانانەیان لەگەڵ دەبێت، بە ناوی من ڕۆحی پیس دەردەکەن و بە زمانی نوێ دەدوێن، بە دەستیان مار دەگرن، ئەگەر ژەهرێکی کوشندەش بخۆنەوە زیانیان پێ ناگات، دەست لەسەر نەخۆش دادەنێن و چاکدەبنەوە.»

پەترۆس پێی گوت: «ئینیاس، عیسای مەسیح چاکت دەکاتەوە. هەستە و جێگاکەت کۆبکەوە!» دەستبەجێ هەستا.

Eu sou o Senhor que te sara

Eu sou o Senhor que te sara. Ele perdoa todas as iniquidades e sara todas as enfermidades — com bondade e misericórdia.

فەرمووی: «ئەگەر بە باشی گوێ لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارت بگریت و ئەوەی ڕاستە لەبەرچاوی بیکەیت و گوێ بۆ فەرمانەکانی شل بکەیت و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنیت، هیچ نەخۆشییەک لەوانەی خستمە سەر میسرییەکان نایخەمە سەر تۆ، چونکە من یەزدانم، ئەوەی چاکت دەکاتەوە.»

یەزدانی پەروەردگارتان دەپەرستن، ئەویش نان و ئاوتان بەرەکەتدار دەکات. دەرد لەنێوتان ناهێڵم.

ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت،

لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە،

ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت،

لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە،

دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و

برینیان ساڕێژ دەکات.

دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و

برینیان ساڕێژ دەکات.

فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە،

لە فەوتان دەربازی کردن.

فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە،

لە فەوتان دەربازی کردن.

ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا،

تۆش چاکت کردمەوە.

یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە،

یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە،

یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت.

یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات و

لە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە.

پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت،

بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات،

Cura e restauração

Eu te restaurarei e sararei as tuas feridas, diz o Senhor. A oração da fé salvará o enfermo e o Senhor o levantará.

بەڵام تەندروستیت دەگەڕێنمەوە،

برینەکانت چاک دەکەمەوە،

چونکە ناویان لێنایت دوورخراوەکە،

سییۆن، ئەوەی کەس گرنگی پێ نادات."

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

«"لەگەڵ ئەوەشدا من تەندروستی و چاکبوونەوەی بۆ دێنم، گەلەکەم چاک دەکەمەوە، ئاشتی و ئارامییەکی فراوانیان بۆ فەراهەم دەکەم.

ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە،

ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم،

چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە.

کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن. ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت.

کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن. ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت. بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.

بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.

بۆ ئەوەی بە گەورەیی ئەو بینینانەی بۆم ئاشکرا کران لووتبەرز نەبم، لە جەستەدا دڕکێکم درایێ، وەک ئەوەی لەلایەن شەیتانەوە نێردرابێت تاکو ئازارم بدات، تاکو لووتبەرز نەبم. بۆ ئەمە سێ جار لە عیسای خاوەن شکۆ پاڕامەوە لە کۆڵم بکاتەوە، بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم.

ئینجا کە گەلەکەم ئەوەی بە ناوی منەوە بانگ دەکرێت، بێفیز بوون و نوێژیان کرد و ڕوویان لە من کرد و لە ڕێگا خراپەکانیان گەڕانەوە، من لە ئاسمانەوە گوێ دەگرم و لە گوناهەکانیان خۆشدەبم و خاکەکەیان چاک دەکەمەوە.

«بگەڕێوە و بە حەزقیای فەرمانڕەوای گەلەکەم بڵێ: "یەزدان، پەروەردگاری داودی باپیرە گەورەت ئەمە دەفەرموێت: گوێم لە پاڕانەوەکەت بوو و فرمێسکەکانتم بینی، ئێستا چاکت دەکەمەوە و لە ڕۆژی سێیەم دەچیتە پەرستگای یەزدان.

Promessas e esperança

O Senhor dá forças aos cansados. O sol da justiça se levantará com salvação nas suas asas.

توانا بە ماندوو دەدات و

بۆ داهێزراویش هێز زۆر دەکات.

بەڵام ئێوە کە لە ناوەکەم دەترسن، خۆری ڕاستودروستیتان لێ هەڵدێت و تیشکەکانی دەبێتە هۆی چاکبوونەوە. جا دێنە دەرەوە و قەڵەمباز دەدەن وەک چۆن جوانەگای قەڵەو لە تەویلە بەڕەڵا دەکرێن.

بەڵام ئێوە کە لە ناوەکەم دەترسن، خۆری ڕاستودروستیتان لێ هەڵدێت و تیشکەکانی دەبێتە هۆی چاکبوونەوە. جا دێنە دەرەوە و قەڵەمباز دەدەن وەک چۆن جوانەگای قەڵەو لە تەویلە بەڕەڵا دەکرێن.

دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت،

بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات.

﴿ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە، تاکو شەل پێی لەجێ نەچێت، بەڵکو چاک بێتەوە.

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_12-11-46-