Tomar uma decisão
Tomar decisões com sabedoria é um dos maiores desafios da vida. A Bíblia nos ensina a buscar a Deus em oração, na Palavra e no conselho, confiando que Ele dirige os nossos passos.
Buscar a Deus
Se algum de vós tem falta de sabedoria, peça a Deus. Ele dá generosamente e sem repreensão a todos os que pedem.
ئەگەر یەکێکتان لە دانایی کەموکوڕی هەیە، با داوا لە خودا بکات، کە بە دڵفراوانی بە هەمووان دەبەخشێت و گلەییش ناکات، پێشی دەبەخشرێت.
ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت.
ئەگەر دانمان بە گوناهەکانماندا نا، ئەوا خودا دڵسۆز و دادپەروەرە، تەنانەت لە گوناهەکانمان خۆشدەبێت و لە هەموو ناڕەواییەک پاکمان دەکاتەوە.
پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە و
بە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە.
لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە،
ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.
لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە،
ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.
خۆم ئەو پلانە دەزانم کە بۆ ئێوەم داڕشتووە، پلان بۆ ئاشتی و گەشەسەندنی ئێوە نەک بۆ زیانتان، بۆ ئەوەی دواڕۆژ و هیواتان بدەمێ.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
Conselho e direção
Onde não há conselho os planos se frustam. Toda Escritura é útil para nos guiar nas decisões da vida.
بێ ڕاوێژ گەل دەکەوێت،
بەڵام سەرکەوتن بە زۆری ئامۆژگارانە.
تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش،
بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە.
کەسی دوورەپەرێز دوای ئارەزووی خۆی کەوتووە،
بە ڕووی هەموو داناییەکی تەواودا دەتەقێتەوە.
گێل خۆشی لە تێگەیشتن نابینێت،
بەڵکو بە پەخشکردنی ئەوەی لە دڵیدایە.
بە هاتنی خراپەکار سووکایەتیش دێت،
لەگەڵ شەرمەزاریش ڕیسوایی.
قسەی دەمی مرۆڤ ئاوێکی قووڵە،
بەڵام سەرچاوەی دانایی کانیاوێکی هەڵقوڵاوە.
نە لایەنگری خراپەکار باشە،
نە بێبەشکردنی ڕاستودروست لە دادپەروەری.
لێوەکانی کەسی گێل دەیهێننە ناو ناکۆکییەوە،
دەمی بانگی لێدان دەکات.
دەمی گێل دەبێتە هۆی لەناوچوونی،
لێوەکانیشی تەڵەن بۆ گیانی.
قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە،
شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ.
ئەوەی سست بێت لە کارەکەی
برای وەستای وێرانکردنە.
ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە،
کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت.
سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،
وەک شوورایەکی بڵندە بە خەیاڵی ئەو.
پێش شکستهێنان دڵی مرۆڤ بەفیزە،
بەڵام پێش ڕێزلێنان بێفیزە.
ئەوەی وەڵامی شتێک بداتەوە پێش بیستنی
دەبێتە مایەی گێلایەتی و شەرمەزاری بۆی.
ڕۆحی مرۆڤ بەرگەی نەخۆشی دەگرێت،
بەڵام ڕۆحی تێکشکاو کێ بەرگەی دەگرێت؟
هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی،
تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.
کاتێک گەیشتنە نزیک ناوچەی میسیا هەوڵیان دا بەرەو ناوچەی بیسینیا بڕۆن، بەڵام ڕۆحی عیسا ڕێگای نەدان.
لە کڵێسای ئەنتاکیادا چەند پێغەمبەر و مامۆستایەک هەبوون: بەرناباس، شیمۆنی ناسراو بە ڕەش، لوکیوسی کورێنی، مەناینی شیربرای هێرۆدسی ئەنتیپاس پاشا، لەگەڵ شاول. کاتێک عیسای خاوەن شکۆیان دەپەرست و بەڕۆژوو بوون، ڕۆحی پیرۆز فەرمووی: «بەرناباس و شاولم بۆ تەرخان بکەن، بۆ ئەو کارەی بانگم کردوون بۆی.» ئینجا بەڕۆژوو بوون و نوێژیان کرد، دەستیان لەسەر دانان و بەڕێیانکردن.
Confiar e seguir
Seja o que for que façais, fazei tudo para a glória de Deus. O sábio ouve a Deus antes de agir.
بۆیە ئەگەر خواردتان یان خواردتانەوە یان هەر شتێکتان کرد، هەموو شتێک بۆ شکۆی خودا بکەن.
کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە.
لە گبعۆن یەزدان لە خەونی شەودا بۆ سلێمان دەرکەوت، خودا پێی فەرموو: «داوا بکە چیت پێ بدەم؟»
سلێمانیش گوتی: «تۆ لەگەڵ خزمەتکارەکەت، لەگەڵ داودی باوکم چاکەی گەورەت کردووە، بەو شێوەیەی لەبەردەمت هەڵسوکەوتی کرد، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی و دڵڕاستی لەگەڵت. جا ئەم چاکە گەورەیەت بۆ لەبەرچاو گرت و کوڕێکت پێیدا هەتا لەسەر تەختەکەی دابنیشێت وەک ئەمڕۆ.
«ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارم، تۆ خزمەتکارەکەتت کردووە بە پاشا لە جێی داودی باوکم، منیش مێردمنداڵێکی بچووکم و شارەزاییم لە ڕابەرایەتیکردن نییە. خزمەتکارەکەشت لەنێو گەلەکەتدایە ئەوەی هەڵتبژاردووە و ئەو گەلەش گەلێکی زۆرن و لە زۆریدا لە ژمارە نایەن. ئینجا دڵێکی تێگەیشتووم پێبدە بۆ ئەوەی فەرمانڕەوایەتی گەلەکەت بکەم، تاکو جیاوازی بکەم لەنێوان چاکە و خراپە، چونکە کێ دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی ئەم گەلە گەورەیەت بکات؟»
ئەم قسەیە لەلای پەروەردگار باش بوو، کە سلێمان داوای ئەم شتەی کرد. ئینجا خودا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی نە ڕۆژگاری زۆرت داوا کرد و نە دەوڵەمەندی بۆ خۆت و نە مەرگی دوژمنەکانت، بەڵکو دانایی لە جێبەجێکردنی دادپەروەریدا، ئەوا من بەپێی داواکارییەکەی تۆ دەکەم. دڵێکی وا دانات پێ دەبەخشم شت لێک جیا بکاتەوە، کە کەس لەمەوبەر وەک تۆ نەبووبێت و لە داهاتووشدا کەسێکی وەک تۆ هەڵناکەوێت.
ژنەکەی پێی گوت: «ئایا هەتا ئێستاش هەر پابەندیت بە دروستییەکەتەوە؟ نەفرەت لە خودا بکە و بمرە!»
ئەویش پێی گوت: «وەک نەزانێک قسە دەکەیت، ئایا چاکەی خودا قبوڵ بکەین، بەڵام نەهامەتی قبوڵ نەکەین؟»
لە هەموو ئەمەدا ئەیوب گوناهی بەسەر لێودا نەهات.