Pular para o conteúdo
Publicidade

Deus está contigo

Por Bíblia Online

Deus está contigo — esta é a promessa mais repetida da Bíblia. Onde quer que vás, em qualquer situação, o Senhor caminha ao teu lado e nada pode te separar do seu amor.

Eu sou contigo

Sê forte e corajoso! Não temas, porque o Senhor teu Deus é contigo por onde quer que andares.

ئایا من فەرمانم بە تۆ نەکرد؟ جا بەهێزبە و ئازابە، مەتۆقە و ورە بەرمەدە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتە بۆ هەرکوێ بچیت.»

لە هەموو ڕۆژانی ژیانت کەس بەرەو ڕووت ناوەستێت. هەروەک لەگەڵ موسادا بووم، لەگەڵ تۆش دەبم و فەرامۆشت ناکەم و بەجێت ناهێڵم. بەهێزبە و ئازابە، چونکە ئەو خاکە بۆ ئەم گەلە دەکەیت بە میرات کە سوێندم بۆ باوباپیرانیان خواردووە کە پێیانی بدەم.

بەهێزبن و ئازابن، لێیان مەترسن و مەتۆقن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان دەڕوات، هەرگیز پشتگوێتان ناخات و وازتان لێ ناهێنێ.»

مەترسە، چونکە لەگەڵتدام،

مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم.

بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم،

بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.

دەتکەمە شوورا بۆ ئەو گەلە،

شوورایەکی بڕۆنزی پتەو،

لەگەڵت دەجەنگن

بەڵام دەرەقەتت نایەن،

چونکە من لەگەڵتدام،

بۆ ڕزگارکردن و بۆ فریاکەوتنت.»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

جا فریشتەی یەزدان بۆ گدعۆن دەرکەوت و پێی فەرموو: «ئەی جەنگاوەری بەهێز، یەزدانت لەگەڵە.»

Presença constante

Não te deixarei nem te desampararei. Cristo habita no coração pela fé — e estará conosco até o fim dos tempos.

با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی:

﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم،

هەرگیز وازت لێ ناهێنم.

فێریان بکەن با کار بکەن بە هەموو ئەو شتانەی کە ڕامسپاردوون. دڵنیابن من هەموو ڕۆژێک لەگەڵتانم، هەتا کۆتایی زەمان.»

تاکو بە باوەڕ مەسیح لە دڵتاندا نیشتەجێ بێت و ڕەگ و بناغەتان لە خۆشەویستیدا دابمەزرێت،

ئایا نازانن ئێوە پەرستگای خودان و ڕۆحی خوداتان تێدا نیشتەجێیە؟

ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من.

Amor inseparável

Nada poderá nos separar do amor de Deus que está em Cristo Jesus nosso Senhor. Absolutamente nada.

چونکە دڵنیام نە مردن و نە ژیان، نە فریشتەکان و نە سەرۆکەکان، نە شتەکانی ئێستا و نە شتەکانی داهاتوو، نە هێزەکان، نە بەرزی و نە قووڵی، نە بەدیهێنراوی دیکە، ناتوانێت لە خۆشەویستی خودا جیامان بکاتەوە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە بۆمان دێت.

Seja o primeiro