Deus nunca falha
Deus nunca falha. Nenhuma de suas promessas vem ao chão. O que Ele prometeu, Ele cumprirá. A fidelidade de Deus é o fundamento inabalável da nossa fé.
Promessas cumpridas
Nenhuma boa palavra falhou de todas as promessas que Deus fez. Ele é fiel e verdadeiro em tudo o que diz.
«ئەوەتا خەریکە منیش ئەمڕۆ وەک هەموو دانیشتووانی زەوی کۆچی دوایی دەکەم، ئێوەش بە هەموو دڵ و بە هەموو دەروونتانەوە دەزانن کە تەنها یەک بەڵێن نەشکاوە لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان دەربارەی ئێوە فەرمووبووی، هەمووی بۆتان هاتە دی، یەک بەڵێنی لێ نەشکاوە.
هیچ بەڵێنێک لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان بە بنەماڵەی ئیسرائیلی فەرمووبوو نەشکاوە، بەڵکو هەمووی هاتە دی.
«ستایش بۆ یەزدان، ئەوەی هەروەک بەڵێنی دابوو ئیسرائیلی گەلی خۆی حەساندەوە. تەنانەت یەک وشەش لە هەموو ئەو بەڵێنە باشانە نەشکا کە یەزدان لە ڕێگەی موسای بەندەیەوە دابووی.
خودا مرۆڤ نییە کە درۆ بکات،
کوڕی مرۆڤیش نییە کە بڕیاری بگۆڕێت.
ئایا قسە دەکات و ئەنجامی نەدات؟
یان بەڵێن دەدات و نایباتە سەر؟
بەڵام پلانی یەزدان هەتاهەتایە دەمێنێت،
تەگبیری دڵی بۆ هەموو نەوەکانە.
Fidelidade eterna
A Palavra do Senhor permanece para sempre. A tua palavra é muito pura e o teu servo a ama profundamente.
چاوتان بۆ ئاسمان هەڵبڕن و
لە ژێرەوە سەیری زەوی بکەن،
چونکە ئاسمان وەک دووکەڵ دەڕەوێتەوە و
زەوی وەک جل دادەڕزێت و
دانیشتووانەکەی وەک مێشوولە دەمرن.
بەڵام ڕزگاریی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت،
ڕاستودروستیشم هەرگیز ناڕووخێت.
بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە،
خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی.
شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە،
فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە.
یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە،
خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.
یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان،
ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە.
یەزدان لەو شارەدا ڕاستودروستە،
ناڕەوایی ئەنجام نادات.
بەیانییان دادپەروەرییەکەی پەیڕەو دەکات،
کەموکوڕی تێدا نییە،
بەڵام ستەمکار واتای سەرشۆڕی نازانێت.
چونکە سروشەکە بۆ کاتی دیاریکراوە،
باسی کۆتایی دەکات و
درۆ ناکات.
ئەگەر درێژەی کێشا چاوەڕێی بکە،
چونکە بێگومان دێت و دواناکەوێت.
Segurança em Deus
Todas as promessas de Deus são sim e amém em Cristo. Fiel é Aquele que prometeu — Ele jamais nos decepcionará.
بەڵێنەکانی خودا هەرچییەک بن، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەبن بە «بەڵێ». بۆیە بەهۆی ئەوەوە دەڵێین «ئامین» بۆ شکۆمەندی خودا. بەڵام ئەوە خودایە کە ئێمە و ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەچەسپێنێت. ئەو دەستنیشانی کردووین و خودا مۆری خۆی لێداوین و وەک پێشەکی ڕۆحی خۆی خستە دڵمانەوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت.
با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە.
هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی.
تاقیکردنەوە
خۆزگە دەخوازرێت بەوەی بەرگەی تاقیکردنەوە دەگرێت، چونکە کە سەلمێنرا تاجی ژیان وەردەگرێت، ئەوەی خودا بەڵێنی داوە بیدات بەوانەی خۆشیان دەوێت.