Pular para o conteúdo
Publicidade

Dia dos pais

Por Bíblia Online

O Dia dos Pais celebra o amor e o sacrifício paterno. A Bíblia honra os pais como provedores, protetores e guias espirituais que moldam as próximas gerações.

O pai que educa

Instrui a criança no caminho em que deve andar. O pai justo educa com amor, firmeza e o exemplo de uma vida íntegra.

منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت،

پیریش بێت لێی لا نادات.

ئەوەی ڕێگا لە کوتەک بگرێت ڕقی لە کوڕەکەیەتی،

بەڵام ئەوەی خۆشیبوێت گرنگی بە تەمبێکردنی دەدات.

کەسی ڕاستودروست بە ڕێگای تەواوی خۆیدا دەڕوات،

دوای خۆی خۆزگە بە منداڵەکانی دەخوازرێت.

باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت،

ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت.

ئەوەی لە یەزدان بترسێت دڵنیاییەکی بەهێزی هەیە،

بۆ کوڕەکانیشی دەبێتە پەناگا.

Honra e alegria

Honra a teu pai e tua mãe. Os filhos são herança do Senhor, e a família que serve a Deus junta é inabalável.

ڕێزی دایک و باوکتان بگرن، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات.

بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،

پاداشتی بەری سکن.

وەک تیری دەستی پاڵەوان،

ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.

خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،

شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.

بەڵام ئەگەر بەلاتانەوە خراپە یەزدان بپەرستن، ئەوا ئەمڕۆ بۆ خۆتان هەڵبژێرن کێ دەپەرستن، ئەگەر ئەو خوداوەندانە بن کە باوباپیرانتان لەوبەری ڕووباری فورات دەیانپەرستن یان خوداوەندەکانی ئەمۆرییەکان ئەوانەی ئێوە لەناو خاکەکەیاندا نیشتەجێن. بەڵام من و بنەماڵەکەم یەزدان دەپەرستین.»

کۆتایی

ئێشک بگرن، لە باوەڕ بچەسپێن، ئازا و بەهێز بن.

جا هەستا و گەڕایەوە لای باوکی.

«هێشتا دوور بوو باوکی ئەوی بینی و دڵی بۆی سووتا، ڕایکرد و باوەشی پێداکرد و ماچی کرد.

«کوڕەش پێی گوت: "باوکە، لە دژی ئاسمان و بەرامبەری تۆ گوناهم کرد، ئیتر شایانی ئەوە نیم بە کوڕی تۆ بانگ بکرێم."

«بەڵام باوکەکە بە خزمەتکارانی خۆی گوت: "خێرا باشترین جلوبەرگ بهێنن و لەبەری بکەن، ئەنگوستیلەیەک بکەنە پەنجەی و پێڵاویش بۆ پێی. گوێرەکە قەڵەوەکەش بهێنن و سەری ببڕن، با بخۆین و دڵخۆش بین،

Seja o primeiro