Ensinar
Ensinar é mandamento e dom. A Bíblia exorta pais, líderes e mestres a transmitir a verdade divina com fidelidade, paciência e sabedoria para as próximas gerações.
Ensinar a Palavra
Toda Escritura é útil para ensinar. Quem ouve as palavras de Jesus e as pratica é como o homem sábio que construiu sobre a rocha.
هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.
«لەبەر ئەوە هەرکەسێک گوێی لەم وتانەم بێت و پەیڕەوی بکات، وەک پیاوێکی دانا وایە کە خانووەکەی لەسەر بەرد دروستکردبێت.
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.
چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت.
پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،
بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن،
بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن،
بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی،
ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی،
بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە،
بە لاویش زانیاری و سەلیقە،
(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،
تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)
بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،
قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.
لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،
بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.
Instruir as gerações
Ensina a criança nos caminhos de Deus. A geração que não conhece o Senhor perde a herança espiritual da fé.
جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ. با ئەم ڕاسپاردانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم لەسەر دڵتان بێت و بۆ منداڵەکانتانی بگێڕنەوە و باسی بکەن کاتێک لە ماڵ دادەنیشن و کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆن و کاتێک دەخەون و کاتێک هەڵدەستن،
ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و
فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،
چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،
گەردانەن بۆ ملت.
ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە و
فێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە.
هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە و
بە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە.
لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن،
لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن و
کە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن،
چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران و
ئەم فێرکردنەش ڕووناکییە،
سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە،
دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،
قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە.
واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،
خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.
ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە،
بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە.
ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە،
لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات.
دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە،
بیپارێزە، چونکە ژیانتە.
مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،
بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ.
لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،
چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە.
خواری لە دەمت داماڵە و
چەوتی لە لێوانت دووربخەوە.
با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن و
پێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت.
ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،
هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن.
بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە،
پێت لە خراپە دووربخەوە.
فێرکردنەکانی دانا کانی ژیانە،
بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن.
لەخواترسی سەرەتای داناییە،
ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە،
ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،
گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم.
بە نموونە دەمم دەکەمەوە،
مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم.
ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،
ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین.
ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،
بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،
ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،
هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی.
هەموو ئەو نەوەیەش چوونە پاڵ باوکانیان، نەوەیەکی دیکە لەدوای ئەوان هاتن نە یەزدانیان دەناسی و نە ئەو کارانەیان دەناسی کە بۆ ئیسرائیلی کردبوو.
Fidelidade no ensino
Quem ensina com fidelidade merece dupla honra. Cuidado com doutrinas falsas — permaneçam na doutrina de Cristo.
ئەو پیرانەی کە بە باشی کڵێسا بەڕێوەدەبەن، شایانی ڕێزێکی دووقاتن، بە تایبەت ئەوانەی لە وتاردان و فێرکردنی وشەی خودا ماندوو دەبن، چونکە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿لە کاتی گێرەکردن دەمی گا مەگرە،﴾ هەروەها: ﴿کرێکار شایانی کرێی خۆیەتی.﴾
خۆت لە قسەی هیچوپووچ بپارێزە، چونکە زیاتر و زیاتر مرۆڤ بەرەو خوانەناسی دەبات. وشەکانیان وەک لاڕەشەیە، نەخۆشییەکی کوشندەیە. تەشەنە دەکات. لەوانە هیمینایۆس و فیلێتۆس،
هەرکەسێک پێش بکەوێت و لە فێرکردنی مەسیح بەردەوام نەبێت، بێبەرییە لە خودا. ئەوەی لە فێرکردنەکە بەردەوام بێت، هەم باوکی ئاسمانی و هەم کوڕەکەی هەیە.
کاتێک نیوەی جەژن تێپەڕی، عیسا چووە حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵکی. جولەکەکان سەرسام بوون و پرسییان: «ئەمە کە فێرنەکراوە چۆن ئەم هەموو زانیارییەی هەیە؟»
عیسا وەڵامی دانەوە: «فێرکردنم هی خۆم نییە، بەڵکو هی ئەوەیە کە ناردوومی. ئەگەر کەسێک بیەوێت خواستی خودا ئەنجام بدات، ئەوا دەزانێت ئاخۆ فێرکردنەکانم لە خوداوەیە یان لە خۆمەوە قسە دەکەم. ئەوەی لە خۆیەوە بدوێت، داوای شکۆی خۆی دەکات، بەڵام ئەوەی داوای شکۆی ئەوە بکات کە ناردوویەتی، ئەمە ڕاستگۆیە و فڕوفێڵی تێدا نییە.