Estudar a Bíblia
Estudar a Bíblia é mergulhar na mente de Deus. A Palavra é lâmpada para os pés, espada do Espírito e alimento para a alma. O cristão que estuda cresce em sabedoria e maturidade.
A importância do estudo
Os bereanos eram mais nobres porque examinavam as Escrituras diariamente. Estudar a Bíblia é mandamento e privilégio.
خەڵکی بیریە لە سالۆنیکییەکان تێگەیشتووتر بوون، چونکە بەوپەڕی پەرۆشییەوە پەیامەکەیان وەرگرت و بۆ دڵنیابوون لە ڕاستیی قسەکانی پۆڵس، ڕۆژانە لە نووسراوە پیرۆزەکان ورد دەبوونەوە.
کۆشش بکە وەک کارگەرێکی بێ شەرمەزاری خۆت بسەلمێنی بۆ خودا، بە ڕێگای ڕاست وشەی ڕاستی لێک بدەیتەوە.
هەروەها لە منداڵییەوە لە نووسراوە پیرۆزەکانەوە دەزانیت کە دەتوانن لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح بتکەنە دانا بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری. هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.
هەتا دێم بایەخ بە خوێندنەوەی گشتی نووسراوە پیرۆزەکان و وتاردان و فێرکردن بدە.
نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن،
Meditar e guardar
Não se aparte a lei do Senhor da tua boca. Medita nela de dia e de noite para que cumpras tudo o que nela está escrito.
پەڕتووکی ئەم فێرکردنە لە دەمت جیا نەبێتەوە، بەڵکو بە شەو و بە ڕۆژ لێی وردبەرەوە، بۆ ئەوەی وریابیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو شتانەی تێیدا نووسراوە، ئەو کاتە ژیانت ڕاستەڕێ دەبێت و سەردەکەویت.
נ (نون)
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم،
ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
מ (میم)
چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە!
بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە.
بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم،
چونکە هەتاهەتایە بۆ منە.
لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم،
چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە.
ב (بێت)
گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟
بە پاراستنی وشەکانت.
بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم،
مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم.
وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە،
تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم.
ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ!
فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.
بە لێوەکانی خۆم،
باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم.
بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم،
وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە.
لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە،
چاو دەبڕمە ڕێگاکانت.
بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم،
وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت.
بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم،
کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم.
Estudo diligente
Esdras preparou o coração para buscar e ensinar a lei. O estudo exige disciplina, constância e coração aberto.
لە یەکی مانگی یەکەوە دەستی پێکردبوو لە بابلەوە سەربکەوێت و لە یەکی مانگی پێنجدا گەیشتە ئۆرشەلیم، بەپێی ئەوەی دەستی چاکەی خوداکەی لەسەری بوو، چونکە عەزرا بۆ خوێندنی تەوراتی یەزدان و کارکردن پێی تەرخان کردبوو، هەروەها بۆ فێرکردنی فەرز و یاسای تەورات لەناو ئیسرائیلدا.
جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ. با ئەم ڕاسپاردانەی من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم لەسەر دڵتان بێت و بۆ منداڵەکانتانی بگێڕنەوە و باسی بکەن کاتێک لە ماڵ دادەنیشن و کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆن و کاتێک دەخەون و کاتێک هەڵدەستن، وەک نیشانەیەکیش لەسەر دەستتان بیبەستن و با گوڵنگ بێت بە ناوچەوانتانەوە و لەسەر چوارچێوەی دەرگای ماڵ و حەوشەکانتان بینووسن.
کاتێک لەسەر تەختی پاشایەتییەکەشی دادەنیشێت، با وێنەیەک لەم فێرکردنە لە پەڕتووکێک لەلای کاهینە لێڤییەکان بۆ خۆی بنووسێتەوە. جا بە درێژایی ژیانی لەلای دەبێت و لێی دەخوێنێتەوە، بۆ ئەوەی فێر بێت لە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بترسێت و هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنە و ئەم فەرزانە بەجێبهێنێت هەتا پەیڕەویان بکات. نەوەک بەسەر براکانیدا لووتبەرز بێت، نەوەک لە فەرمانەکان بەلای ڕاست یان بەلای چەپدا لابدات، بۆ ئەوەی درێژە بە ماوەی پاشایەتییەکەی بدات، خۆی و نەوەکانی لەنێو ئیسرائیل.
پێشەکی: ئامانج و بابەت
پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،
بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن،
بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن،
بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی،
ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی،
بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە،
بە لاویش زانیاری و سەلیقە،
(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،
تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)
بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،
قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.
ڕۆڵە، فێرکردنەکەم لەبیر مەکە،
فەرمانەکانم لەناو دڵتدا هەڵبگرە،
چونکە ڕۆژگاری درێژ و
ساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دەکات.
دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە،
بیپارێزە، چونکە ژیانتە.
چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران و
ئەم فێرکردنەش ڕووناکییە،
سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە،
Proteção e crescimento
Quem ignora a Palavra perece. Toda Escritura é útil — crescei na graça e no conhecimento do nosso Senhor.
گەلەکەم بەهۆی نەزانینەوە لەناوچووە.
«لەبەر ئەوەی تۆ زانینت ڕەتکردەوە،
منیش ڕەتت دەکەمەوە لەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەیت.
لەبەر ئەوەی فێرکردنەکانی خودای خۆتت لەیاد کرد،
منیش نەوەکانت لەیاد دەکەم.
بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت.
عیساش پێی فەرموون: «ئایا ئێوە هەڵە نین، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا؟
چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت.
بۆیە خۆشەویستان، چونکە ئێوە لەپێشدا دەزانن، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک بە خراپەی سەرپێچیکاران چەواشە بن و لە چەسپاوی خۆتان بکەون. بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن.
شکۆی ئێستا و هەتاهەتایە بۆ ئەوە. ئامین.
ئەو پێغەمبەرانەی کە پێشبینییان کرد لەسەر ئەو نیعمەتەی کە خودا بۆ ئێوەی ئامادە کردبوو، بە وردی لێکۆڵینەوەیان لە بابەتی ئەو ڕزگاربوونە کرد و بەدوایدا گەڕان، ڕۆحی مەسیح کە تێیاندابوو، ئاگاداری دەکردنەوە سەبارەت بە ئازارەکانی مەسیح و ئەو شکۆداربوونەی لەدوای ئازارەکانەوە دێت، هەوڵیان دەدا کە بزانن ڕۆحی پیرۆز ئاماژە بە چی دەکات لەبارەی کاتی ڕوودانەکەی یان بارودۆخی جیهان لە کاتی ڕوودانەکەی.