Pular para o conteúdo
Publicidade

Honrar os pais

Por Bíblia Online

Honrar pai e mãe é mandamento de Deus com promessa de vida longa e feliz. A Bíblia ensina que respeitar, obedecer e cuidar dos pais é dever sagrado dos filhos.

O mandamento com promessa

Honra a teu pai e a tua mãe para que vá bem contigo e vivas muito tempo sobre a terra. É o primeiro mandamento com promessa.

ڕێزی دایک و باوکتان بگرن، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات.

ڕێزی دایک و باوکتان بگرن هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن و چاکە بێتە ڕێتان لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات.

﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن.ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە لەگەڵ بەڵێنەوە دێت ﴿بۆ ئەوەی چاکە بێتە ڕێتان و تەمەن درێژ بن لەسەر زەوی..

دایک و باوک و منداڵ

ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتەی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە دروستەکەی ئەوەیە. ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن.ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە لەگەڵ بەڵێنەوە دێت ﴿بۆ ئەوەی چاکە بێتە ڕێتان و تەمەن درێژ بن لەسەر زەوی..

ئێوەش ئەی باوکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، بەڵکو بەگوێرەی ڕێنمایی و فێرکردنی مەسیحی باڵادەست پەروەردەیان بکەن.

ئەی منداڵان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ئەمە جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە.

Obedecer e respeitar

Filhos, obedecei a vossos pais no Senhor. Ouvir a instrução do pai e não desprezar o ensino da mãe traz sabedoria.

هاندان بۆ دەستگرتن بە دانایی

ئاگادارکردنەوە لە دژی فریودان

ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و

فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،

هاندان بۆ دەستگرتن بە دانایی

ئاگادارکردنەوە لە دژی فریودان

ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و

فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،

چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،

گەردانەن بۆ ملت.

دەستپێکی دانایی

ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،

سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن.

کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت،

بەڵام گاڵتەجاڕ گوێ لە سەرزەنشت ناگرێت.

گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە،

دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە.

ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.

ئەویش وەڵامی دانەوە: «ئەی بۆچی ئێوە لەبەر نەریتی خۆتان سەرپێچیی ڕاسپاردەی خودا دەکەن؟ چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت. بەڵام ئێوە دەڵێن: "ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ئەوەی بەنیاز بووم بیدەمە ئێوە بۆ خودام تەرخان کردووە،ئەوا پێویست ناکات کە ڕێزی دایک و باوکی بگرێت." جا لەبەر نەریتی خۆتان دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە.

Consequências da desonra

A Bíblia adverte severamente contra a desonra aos pais. Quem amaldiçoa ou agride os pais enfrenta consequências sérias.

ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات،

کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی.

ئەوەی نەفرەت لە دایک و باوکی بکات،

لەناو جەرگەی تاریکیدا چرای دەکوژرێتەوە.

«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات و

سووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک،

قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن و

بێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن.

«ئەوەی نەفرەت لە باوکی یان دایکی بکات، دەبێت بکوژرێت.

نیشانەکانی ڕۆژانی دوایی

ئەوە بزانە کە لە ڕۆژانی کۆتاییدا کاتێکی تەنگانە دادێت، چونکە خەڵکی خۆیان خۆشدەوێ، پارەیان خۆشدەوێ، لووتبەرزن، خۆهەڵکێشن، زمانپیسن، گوێڕایەڵی دایک و باوک نابن، سوپاسگوزار نین، گڵاون، بێ خۆشەویستین، گەردن ئازاد ناکەن، بوختانکەرن، بەسەرخۆدا زاڵنەبوون، دڕندەن، حەز لە چاکە ناکەن،

Cuidar dos pais

Quem não cuida dos seus, principalmente de sua família, negou a fé. Honrar os pais inclui respeitar os idosos.

بەڵام ئەگەر بێوەژنێک منداڵ و وەچەی هەبوو، با فێربن یەکەم جار وەک ئەرکی باوەڕە ڕێز لە خانەوادەیان بگرن و چاکەی دایک و باوکیان بدەنەوە، چونکە ئەمە پەسەندکراوە لای خودا.

بەڵام ئەگەر یەکێک بایەخ بە نزیکەکەی نادات بە تایبەتی ئەندامانی خێزانی، ئەوا نکۆڵی لە باوەڕ کردووە و خراپترە لە بێباوەڕ.

«"هەر یەکێک لە ئێوە، دەبێت ڕێزی دایک و باوکی خۆی بگرێت و شەممەکانم بپارێزن، من یەزدانی پەروەردگارتانم.

«"لەبەر ڕیش سپی هەستە و ڕێزی پیر بگرە و لە خودات بترسە، من یەزدانم.

Seja o primeiro