Livramento
Deus é o grande Libertador. Através da Bíblia, vemos Deus livrando seu povo de inimigos, de perigos e da morte. Quem clama ao Senhor, Ele ouve e liberta.
Deus ouve e livra
Clamaram ao Senhor na sua tribulação, e Ele os livrou das suas angústias. O Senhor é refúgio e a salvação dos que nele confiam.
سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت،
لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات.
نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە،
لە تەنگانە لەگەڵیدام،
دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم.
بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی،
خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.»
بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات،
لە دەرد و بەڵای کوشندە.
خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە،
لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە.
بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت،
تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت،
تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم و
لە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم.
فریای لاواز و نەداران بکەون،
لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.
یەزدان، ڕازیبە بۆ دەربازکردنم،
یەزدان، خێرابە بۆ یارمەتیدانم.
بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوە
لە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە،
بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ.
Livramento poderoso
Deus livrou Daniel dos leões, os jovens hebreus do fogo e Israel do Egito. Seu braço não é curto para salvar.
ئەی پاشا، ئەگەر بمانخەیتە ناو کوورەی ئاگری داگیرساویشەوە، ئەو خودایەی دەیپەرستین دەتوانێت ڕزگارمان بکات، ئەو لە دەستی تۆ دەربازمان دەکات. ئەی پاشا، تەنانەت ئەگەر ڕزگاریشی نەکردین، دەمانەوێ تۆ بزانیت، ئێمە خوداوەندەکانی تۆ ناپەرستین و کڕنۆش بۆ پەیکەرە زێڕینەکەش نابەین کە داتناوە.»
لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم،
لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون.
بەڵام ئەلعازار و داود لە ناوەڕاستی کێڵگەکەدا ڕاوەستان. بەرگرییان کرد و لە فەلەستییەکانیان دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشین.
ئەگەر بە هەر شێوەیەک زەلیلت کردن و ئەگەر تەنها هاوارێکم بۆ بکەن، ئەوا بێگومان گوێ لە هاواریان دەگرم.
«لەو ڕۆژەوە من ئەوم،
کەس لە دەستم دەرباز نابێت.
هەرچی بکەم، کێ ڕەتی دەکاتەوە؟»
Redenção e restauração
Todo aquele que invocar o nome do Senhor será salvo. Deus livra do pecado, da morte e de todo mal aqueles que se humilham diante dele.
چونکە ﴿هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.﴾
ئێستا بۆ خۆت دوادەخەیت؟ هەستە لە ئاو هەڵبکێشرێ و بە پاڕانەوە بە ناوی ئەو گوناهەکانت بشۆرەوە."
چاوەڕێی کوڕەکەی بکەن لە ئاسمان، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، مەبەست لە عیسایە، کە لە تووڕەیی داهاتووی خودا دەربازمان دەکات.
ئینجا کە گەلەکەم ئەوەی بە ناوی منەوە بانگ دەکرێت، بێفیز بوون و نوێژیان کرد و ڕوویان لە من کرد و لە ڕێگا خراپەکانیان گەڕانەوە، من لە ئاسمانەوە گوێ دەگرم و لە گوناهەکانیان خۆشدەبم و خاکەکەیان چاک دەکەمەوە.
هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت. ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم.
بەڵێنی هاتنی ڕۆحی پیرۆز
«ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن. منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە،
ئێمە دەزانین خودا گوێ لە گوناهباران ناگرێت، بەڵام ئەگەر یەکێک لەخواترس بێت و خواستی خودا پەیڕەو بکات، ئەوا گوێی لێ دەگرێت.
لە خودا نزیک بنەوە، لێتان نزیک دەبێتەوە. دەستتان خاوێن بکەنەوە ئەی گوناهباران، دڵتان پاک بکەنەوە ئەی ڕاڕایەکان.
جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوکتان لە ئاسمان چەند زیاتر شتی باش دەداتە ئەوانەی داوای لێدەکەن!
ئەو کاتە ئەوانە داوا لە خودا دەکەن و لێیان ڕازی دەبێت،
بە هاواری خۆشییەوە ڕووی خودا دەبینن،
ئەویش پاداشتی ڕاستودروستی مرۆڤ دەداتەوە.
Este artigo te tocou? Faça uma oração!
+581 estão orando agora.
Junte-se à corrente de oração.