Publicidade

Misericórdia

Por Bíblia Online

A misericórdia de Deus é eterna e inesgotável. Ele se compadece dos que sofrem, perdoa os arrependidos e derrama graça sobre os que não merecem. Grande é a sua fidelidade.

A misericórdia de Deus

Quem é Deus como tu, que perdoa a iniquidade? Ele se deleita em ter misericórdia e não retém a ira para sempre.

کێ خودایەکی وەک تۆیە،

کە لە تاوان دەبوورێت و

لە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟

هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت،

چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت.

ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە،

بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە.

بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و

لە گوناهم پاکم بکەرەوە،

ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت،

چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن.

ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و

یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە،

بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە،

لە پێناوی چاکی خۆت.

ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم!

ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە!

با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم.

ئەی یەزدان، بەزەیی خۆتم لەسەر لامەبە،

با خۆشەویستییە نەگۆڕ و ڕاستییەکەت هەمیشە بمپارێزێت،

بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون،

بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم.

وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە،

یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن،

Graça e perdão

Onde o pecado abundou, superabundou a graça. Deus convida todos ao arrependimento e promete perdão total aos que confessam.

بەڵام دیاری وەکو گوناه نییە. ئەگەر زۆر کەس بە گوناهی کەسێک مردن، جا چەند زیاتر نیعمەتی خودا و دیارییەکە بەهۆی نیعمەتی مرۆڤێکەوە کە عیسای مەسیحە، بەسەر زۆر کەس ڕژا.

کۆیلەکانی چاکە

کەواتە چی؟ ئایا گوناه بکەین، چونکە لەژێر سایەی شەریعەتدا نین بەڵکو لەژێر سایەی نیعمەتداین؟ نەخێر!

بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە.

بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازیدا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم.

ئەوەی گوناهەکانی خۆی بشارێتەوە سەرناکەوێت،

بەڵام دانپێدانەر و وازلێهێنەر بەر بەزەیی دەکەوێت.

با بەدکار واز لە ڕێگای خۆی بهێنێت و

خراپەکاریش لە بیرکردنەوەکانی،

با بگەڕێتەوە لای یەزدان، ئەویش بەزەیی پێدا بێتەوە،

بۆ لای خودامان، چونکە زۆر لێبوردەیە.

بەڵام یەزدان چاوەڕێی ئەوە دەکات هەتا لەگەڵتان میهرەبان بێت،

لەبەر ئەوە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەزەیی پێتاندا بێتەوە،

چونکە یەزدان خودای دادپەروەرییە.

خۆزگە بەوانەی چاوەڕێی دەکەن!

Misericórdia e compaixão

Misericórdia quero e não sacrifício. Deus nos chama a ser misericordiosos como Ele é, perdoando e acolhendo o próximo.

بڕۆن و واتای ئەمە فێربن: ﴿من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی. چونکە نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.»

گەردن ئازادکردن

ئینجا پەترۆس هات و پێی گوت: «گەورەم، دەبێ چەند جار گەردنی براکەم ئازاد بکەم کە خراپەم لەگەڵ دەکات؟ تاکو حەوت جار؟»

عیساش پێی فەرموو: «من پێت ناڵێم حەوت جار، بەڵکو حەفتا کەڕەت حەوت جار!

ئەگەر گەردنی خەڵکی لەبەر خراپەکانیان ئازاد بکەن، ئەوا باوکی ئاسمانیشتان لێتان خۆشدەبێت.

بەڵام لەبەر بەزەییە زۆرەکەت کۆتاییت پێ نەهێنان، وازت لێ نەهێنان، چونکە تۆ خودایەکی میهرەبان و بە بەزەییت.

چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات،

بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت.

با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت،

کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە،

بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە.

Acessar a misericórdia

Cheguemos com confiança ao trono da graça. Ali encontramos misericórdia e graça para socorro no tempo oportuno.

بۆیە با بە متمانەوە لە تەختی نیعمەت بچینە پێش، بۆ ئەوەی بەزەیی وەربگرین و نیعمەت بدۆزینەوە تاکو لە کاتی پێویستدا یارمەتیمان بدات.

قوربانییەکی زیندوو

بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە.

لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆشویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت،

چونکە خودا لەبەر مەسیح تەنها باوەڕهێنان بە ئەوی پێ نەبەخشیون، بەڵکو ئازار چێژتنیش لە پێناوی ئەو،

حەزقیا لە جەژنی پەسخە

حەزقیا ناردی بەدوای هەموو خەڵکی ئیسرائیل و یەهودا، هەروەها نامەشی بۆ ئەفرایم و مەنەشە نووسی هەتا بێنە پەرستگای یەزدان لە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بگێڕن. پاشا و سەرکردەکانی و هەموو کۆمەڵەکە لە ئۆرشەلیم بڕیاریان دا کە لە مانگی دوو جەژنی پەسخە بگێڕن، چونکە نەیانتوانی لە کاتی خۆیدا بیکەن، لەبەر ئەوەی هێشتا کاهینەکان بە تەواوەتی خۆیان تەرخان نەکردبوو، گەلیش لە ئۆرشەلیم کۆنەببوونەوە. ئینجا پلانەکە لەبەرچاوی پاشا و هەموو کۆمەڵەکە پەسەند بوو. بڕیاریان دا لەناو هەموو ئیسرائیل لە بیری شابەعەوە هەتا دان بانگەواز بکەن، بۆ ئەوەی بێن و جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم بگێڕن، چونکە زۆر دەمێک بوو وەک ئەوەی نووسراوە نەیانکردبوو.

بە فەرمانی پاشا پەیامبەرەکان بە نامەکانی پاشا و کاربەدەستەکانی بەناو هەموو ئیسرائیل و یەهودا گەڕان و بەپێی فەرمانی پاشا دەیانگوت:

«ئەی نەوەی ئیسرائیل، بگەڕێنەوە لای یەزدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیل، بۆ ئەوەی ئەویش بگەڕێتەوە لای ئەوانەی لێتان ماونەتەوە و لە چنگ پاشاکانی ئاشور دەربازبوون. وەک باوباپیرانتان و براکانتان مەبن، ئەوانەی ناپاکییان لەگەڵ یەزدان، خودای باوباپیرانی خۆیان کرد، هەروەک دەبینن ئەویش وای کرد خەڵک بتۆقێت لەوەی بەسەر ئەوان هاتووە. ئێستا وەک باوباپیرانتان کەللەڕەقی مەکەن، بەڵکو ملکەچ بن بۆ یەزدان و بچنە ناو پیرۆزگاکەیەوە، ئەوەی هەتاهەتایە تەرخانی کردووە. یەزدانی پەروەردگارتان بپەرستن، بۆ ئەوەی گڕی تووڕەییەکەی لە ئێوە دابمرکێتەوە. ئەگەر ئێوە بۆ لای یەزدان بگەڕێنەوە، ئەوا برا ئیسرائیلی و منداڵەکانتان لەلایەن ڕاپێچکەرانیان بەزەییان پێیاندا دێتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ئەم خاکە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان میهرەبان و بە بەزەییە. ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ لای یەزدان ئەویش ڕەتتان ناکاتەوە.»

پەیامبەرەکان شار بە شار دەگەڕان، لە خاکی ئەفرایم و مەنەشە هەتا زەبولون، بەڵام خەڵکی پێیان پێدەکەنین و گاڵتەیان پێ دەکردن. هەرچەندە هەندێک کەس لە ئاشێر و مەنەشە و زەبولون خۆیان نزم کردەوە و چوونە ئۆرشەلیم. هەروەها خودا پشتگیری یەهودای کرد، یەک دڵی پێ بەخشین، هەتا بە فەرمانی پاشا و سەرکردەکان بکەن، بەپێی فەرمایشتی یەزدان.

لە مانگی دوو خەڵکانێکی زۆر لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە هەتا جەژنی فەتیرە بگێڕن، کۆمەڵێکی زۆر گەورە بوون. هەستان و ئەو قوربانگایانەی لە ئۆرشەلیم بوون لایان بردن، هەروەها هەموو قوربانگاکانی بخوور سووتاندیان لابرد و فڕێیان دانە دۆڵی قدرۆن.

لە چواردەی مانگی دوو بەرخی پەسخەیان سەربڕی.‏.‏ کاهین و لێڤییەکان شەرمەزار بوون و خۆیان تەرخان کرد، قوربانی سووتاندنەکانیان بردە ناو پەرستگای یەزدان. کاهینەکان لە شوێنەکانی خۆیان ڕاوەستان، بەو شێوەیەی کە بەپێی تەوراتی موسای پیاوی خودا بۆیان دانرابوو، خوێنەکەیان لە دەستی لێڤییەکان وەردەگرت و دەیانپرژاند. ژمارەیەکی زۆر لە کۆمەڵەکە خۆیان تەرخان نەکردبوو، ئیتر لێڤییەکان بەرخی پەسخەیان سەردەبڕی لە جیاتی هەموو ئەوانەی پاک نەبوون و نەیاندەتوانی بەرخەکەیان بۆ یەزدان تەرخان بکەن. هەرچەندە زۆربەی ئەو خەڵکە زۆرەی کە لە خاکی ئەفرایم و مەنەشە و یەساخار و زەبولونەوە هاتبوون خۆیان پاک نەکردبووەوە، بەڵام لە قوربانییەکەی پەسخەیان خوارد، بە پێچەوانەی ئەوەی نووسراوە. بەڵام حەزقیا نوێژی بۆ کردن و گوتی: «با یەزدانی چاک لە هەرکەسێک خۆشبێت کە بە هەموو دڵەوە ڕووی لە خودا کردووە، لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆی، هەرچەندە بەپێی ڕێوڕەسمی پیرۆزگا پاک نەبێت.» ئیتر یەزدان گوێی لە حەزقیا گرت و گەلی چاککردەوە.

نەوەی ئیسرائیل ئەوانەی لە ئۆرشەلیم بوون حەوت ڕۆژ بە خۆشییەکی زۆرەوە جەژنی فەتیرەیان گێڕا، لێڤی و کاهینەکانیش هەر ڕۆژێک بە دەنگی بەرزی ئامێرە مۆسیقییەکانیان ستایشی یەزدانیان دەکرد کە بۆ ستایشکردنی یەزدان تەرخانکرابوون.

حەزقیاش دڵی هەموو ئەو لێڤییانەی خۆش کرد کە تێگەیشتنی چاکیان نواند لە خزمەتکردنی یەزدان. بە درێژایی ئەو حەوت ڕۆژە بەشی دیاریکراویان دەخوارد و قوربانی هاوبەشییان سەربڕی و ستایشی یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان دەکرد.

پاشان هەموو کۆمەڵ ڕازی بوون کە حەوت ڕۆژی دیکە درێژە بە جەژنەکە بدەن، ئیتر حەوت ڕۆژی دیکە بە خۆشییەوە ئاهەنگیان گێڕا. حەزقیای پاشای یەهودا هەزار گا و حەوت هەزار مەڕ و بزنی بە کۆمەڵەکە بەخشی و سەرکردەکانیش هەزار گا و دە هەزار مەڕ و بزنیان بە کۆمەڵەکە بەخشی، زۆر لە کاهینەکانیش خۆیان تەرخان کرد. هەموو کۆمەڵی یەهودا، کاهین و لێڤییەکان و هەموو ئەو کۆمەڵەی لە ئیسرائیلەوە هاتبوون دڵخۆش بوون، لەگەڵ ئەو بیانییانەی لە خاکی ئیسرائیلەوە هاتبوون و ئەوانەش کە لە یەهودا نیشتەجێ بوون. جا لە ئۆرشەلیم خۆشییەکی گەورە هەبوو، چونکە لە سەردەمی سلێمانی کوڕی داودی پاشای ئیسرائیلەوە، شتی بەو جۆرە لە ئۆرشەلیم نەکرابوو. ئینجا کاهینە لێڤییەکان هەستان و داوای بەرەکەتیان بۆ گەل کرد، ئینجا لەلایەن خوداوە دەنگیان بیسترا و نوێژەکانیان چووە ژوورەوە بۆ ناو نشینگەی پیرۆز لە ئاسمان.

«ئەگەر پیاو ژنی خۆی تەڵاق بدات و

ژنەکەی لەلای بڕوات و شوو بە پیاوێکی دیکە بکات،

ئایا کابرا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە لای ئەو ژنە؟

ئایا ئەو خاکە بە تەواوی گڵاو نابێت؟

بەڵام تۆ لەشی خۆتت بە زۆر دۆست فرۆشت،

ئایا ئێستا دەگەڕێیتەوە لام؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

«چاو هەڵبڕە بۆ گردۆڵکەکان و ببینە!

بزانە جێی ژووانێک هەیە کە لێی زەلیل نەکرابیت؟

وەک کۆچەر لە چۆڵەوانی

لەسەر ڕێگاکان بۆ خۆشەویستان دانیشتیت.

بە لەشفرۆشیت و بە خراپەت

خاکەکەت گڵاو کرد.

جا لێزمە باران ڕاوەستا و

بەهارە بارانیش نەبوو،

کەچی تۆ ناوچەوانی ژنە لەشفرۆشێکت هەبوو،

شەرم لەخۆکردنەوەت ڕەتکردەوە.

ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم،

"باوکە! تۆ هاوڕێی گەنجیێتی منیت!

ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟

ئایا هەتا کۆتایی هەڵدەچیت؟"

بەم شێوەیە قسەت کرد،

بەڵام تۆ ئەو هەموو خراپەیەت کرد کە توانیت.»

ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە

لە سەردەمی پاشایەتی یۆشیای پاشادا یەزدان پێی فەرمووم: «ئایا بینیت ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە چی کرد؟ چووە سەر هەموو گردێکی بەرز و ژێر هەموو دارێکی سەوز، لەوێ داوێنپیسی کرد. بیرم کردەوە لەپاش ئەوەی هەموو ئەمەی کرد، بۆ لای من دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕایەوە. جا یەهودای خوشکی ناپاکی ئەمەی بینی. تەڵاقنامەم دا بە ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە و ناردمەوە، لەبەر هەموو داوێنپیسییەکانی. کەچی بینیم یەهودای خوشکی ناپاکی نەترسا، جا ئەویش چوو و داوێنپیسی کرد. لەبەر ئەوەی بە سووکی سەیری لەشفرۆشییەکەی کرد، زەوی گڵاو کرد و داوێنپیسی لەگەڵ دار و بەردا کرد. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، یەهودای ناپاکی خوشکی بە هەموو دڵییەوە نەگەڕایەوە لام، بەڵکو تەنها بە ڕواڵەت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە لە یەهودای ناپاک ڕاستودروستترە. بڕۆ، ئەو پەیامە بۆ باکوور ڕابگەیەنە، بڵێ:

«یەزدان دەفەرموێت: "ئەی ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە، بگەڕێوە،

ناوچەوانم لێتان گرژ ناکەم،

چونکە خۆشەویستییەکەم ناگۆڕێت." ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

"تووڕەییم هەتاهەتایی نییە.

تەنها دان بە تاوانەکەتدا بنێی،

چونکە لە یەزدانی پەروەردگارت یاخی بوویت و

خۆشەویستیت بۆ خوداوەندە بێگانەکان بڵاوکردەوە

لەژێر هەموو دارێکی سەوز.

ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون."»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، چونکە من مێردی ئێوەم، دەتانبەم، یەکێک لە شارۆچکەیەک و دووان لە خێڵێک، دەتانهێنمە سییۆن. شوانتان بۆ دادەنێم بە دڵی خۆم بێت، بە زانین و وریاییەوە بتانلەوەڕێنن.» یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا، کە لە خاکەکە زۆر دەبن و بەروبوومتان دەبێت، ئیتر ناڵێن: "سندوقی پەیمانی یەزدان." بە مێشکیاندا نایەت و بەبیریان نایەتەوە، بەسەری ناکەنەوە و جارێکی دیکە دروستناکرێتەوە. لەو کاتەدا بە ئۆرشەلیم دەڵێن، "تەختی یەزدان" و هەموو نەتەوەکان لە ئۆرشەلیم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە ناوی یەزدان بگرن. ئیتر بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەیان ناکەون. لەو ڕۆژانەدا بنەماڵەی یەهودا لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل دەڕۆن، بەیەکەوە لە خاکی باکوورەوە دێن بۆ ئەو خاکەی کە کردمە میرات بۆ باوباپیرانتان.

«بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم:

«"چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم و

زەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ،

جوانترین میراتی نەتەوەکان!"

وامدەزانی ئێوە بە "باوکە" بانگم دەکەن و

لە شوێنکەوتنی من لانادەن.

بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات،

ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئاوا ناپاکیتان لێکردم،»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت،

گریان و پاڕانەوەکانی نەوەی ئیسرائیلە،

چونکە ڕێگاکانی خۆیان خوارکردووە و

یەزدانی پەروەردگاریان لەبیر کردووە.

«ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە،

هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.»

«بەڵێ، دەگەڕێینەوە لات،

چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت.

بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە،

بێگومان بە یەزدانی پەروەردگارمان ئیسرائیل ڕزگار دەبێت.

لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاری

ڕەنجی باوباپیرانی ئێمەی خواردووە،

لە مەڕ و مانگا و

کوڕ و کچ.

با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین،

با شەرمەزاریمان دامانبپۆشێت،

چونکە ئێمە و باوباپیرانمان گوناهمان کرد

لە دژی یەزدانی پەروەردگارمان،

لە هەرزەکاریمانەوە هەتا ئەمڕۆش،

گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین.»

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_19-25-13-