Pular para o conteúdo
Publicidade

Mulher

Por Bíblia Online

A Bíblia celebra a mulher como obra-prima da criação divina. Ela é elogiada por sua sabedoria, força, beleza interior e papel fundamental na família e na sociedade.

A mulher na criação

Deus criou o homem e a mulher à sua imagem. A mulher foi formada como ajudadora idônea — parceira de igual dignidade e valor.

خودا مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێنا،

لەسەر وێنەی خودی خۆی بەدیهێنا،

بە نێر و مێ بەدیهێنان.

لە ئەنجامدا یەزدانی پەروەردگار پیاوەکەی خستە خەوێکی قووڵەوە. کاتێک خەوتبوو، یەکێک لە پەراسووەکانی دەرهێنا و شوێنەکەی بە گۆشت بۆ پڕکردەوە. ئینجا یەزدانی پەروەردگار ئافرەتێکی لەو پەراسووە دروستکرد کە لە پیاوەکەی وەرگرتبوو، جا هێنای بۆ لای پیاوەکە.

پیاوەکە گوتی:

«ئێستا ئەمە ئێسکێکە لە ئێسقانەکانم و

گۆشتە لە گۆشتم.

ئەمە ناودەبردرێت بە "ئافرەت" بە واتای پیاوە، ئافرەتیش ئیشا.

چونکە لە پیاوەوە وەرگیراوە.»

Virtude e caráter

A beleza é vã e a formosura passageira, mas a mulher que teme ao Senhor é digna de louvor. Seu caráter é seu maior tesouro.

شۆخ و شەنگی فریودەرە و جوانی پووچە،

بەڵام ئەو ئافرەتەی لە یەزدان بترسێت، ستایش دەکرێت.

ژنی دانا ماڵی خۆی بنیاد دەنێت،

گێلیش بە دەستی خۆی کاولی دەکات.

ئافرەتی خانەدان تاجی سەری مێردەکەیەتی،

بەڵام ئافرەتی شەرمەزار وەک کلۆرییە لەناو ئێسقانەکانی.

ئافرەتی نەرمونیان ڕێزی دەست دەکەوێت،

بەڵام کەسی زۆردار تەنها سامان.

ماڵ و سامان میراتی باوکانە،

بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە.

باشترە لە چۆڵەوانی نیشتەجێ بیت،

نەک لەگەڵ ئافرەتێکی شەڕانی و تووڕە.

ئێستاش کچی خۆم، مەترسە. هەرچییەک بڵێی بۆت دەکەم، چونکە هەموو خەڵکی شارۆچکەکەم دەزانن کە تۆ ژنێکی ڕەوشت بەرزیت.

Sabedoria e serviço

As mulheres da Bíblia foram líderes, profetisas e discípulas fiéis. Jesus honrou as mulheres e as incluiu em seu ministério.

نموونەی جوتیارێک

دوای ئەمە عیسا بە هەموو شار و گوندێکدا دەگەڕا و مزگێنی پاشایەتی خودای ڕادەگەیاند، دوازدە قوتابییەکەشی لەگەڵ بوو. چەند ئافرەتێکیش کە لە ڕۆحی پیس و نەخۆشی چاکببوونەوە: مریەم کە بە مەجدەلی ناودەبردرا و حەوت ڕۆحی پیسی لێ دەرکردبوو، یوەنای ژنی خوزای بریکاری هێرۆدس، سەوسەن و زۆری دیکەش، بە ماڵی خۆیان یارمەتییان دەدان.

ژن و مێرد

ئەی ژنەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی مێردەکانتان بن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیان گوێڕایەڵی وشەی خودا نەبوون، ئەوا ژنەکان بێ وشە بە ڕەوشتیان دەیانبەنەوە،

بە هەمان شێوە، مێردەکان، بە هەستیارییەوە لەگەڵ ژنەکانتاندا بژین و ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئێوە ناسکترن. ڕێزیان بگرن، چونکە لەگەڵتاندا هاومیراتی نیعمەتی ژیانن، بۆ ئەوەی نوێژەکانتان کۆسپی تێنەکەوێت.

ژنەکانیش دەبێت بەڕێز بن، بوختانکەر نەبن، وریا بن، لە هەموو شتێکدا دڵسۆز بن.

هەروەها پیرێژنەکان فێر بکەن کە بە ڕێزەوە بژین، بوختانکەر نەبن و خوو بە شەرابەوە نەگرن، بەڵکو شتی چاک فێری خەڵکی بکەن، تاکو ئامۆژگاری ژنە گەنجەکان بکەن کە مێرد و منداڵیان خۆشبوێت، ژیر و پاک بن، بە ماڵەوە سەرقاڵ بن، چاک بن و ملکەچی مێردەکانیان بن، نەوەک کفر بە وشەی خودا بکرێت.

Seja o primeiro