Pular para o conteúdo
Publicidade

Namoro e sexo

Por Bíblia Online

Namoro e sexo são temas que a Bíblia trata com clareza e sem tabus. Deus criou o sexo como bênção dentro do casamento e nos chama à pureza fora dele.

Pureza sexual

A vontade de Deus é a santificação. Cada um saiba controlar seu próprio corpo em santidade e honra, não na paixão do desejo.

خواستی خودا ئەوەیە کە پیرۆزکراو بن، واتا واز لە داوێنپیسی بهێنن و هەریەکەتان فێری ئەوە بێت کە چۆن جەستەی خۆی پاک و پیرۆز بپارێزێت، نەک بە ئارەزووی هەوەسبازی وەک ئەو نەتەوانەی خودا ناناسن؛

«خواردن بۆ ورگە و ورگیش بۆ خواردن،» کەچی خودا هەردووکیان لەناودەبات. بەڵام جەستە بۆ داوێنپیسی نییە، بەڵکو بۆ مەسیحی خاوەن شکۆیە و مەسیحیش بۆ جەستەیە.

هەرکەسێک ئەم هیوایەی بەو هەبێت، خۆی پاک دەکاتەوە، هەروەک چۆن ئەو پاکە.

Arrependimento e restauração

Bem-aventurado aquele cujo pecado é perdoado. Deus restaura os que se arrependem e cria neles um coração limpo e renovado.

خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لە یاخیبوونەکانی بەخشراوە،

گوناهەکانی داپۆشراوە.

خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی

کە یەزدان تاوانی لەسەر ناژمێرێت و

لە ڕۆحەکەی بێ فێڵە.

کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا،

ئێسقانەکانم پووکانەوە،

لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ.

لەبەر ئەوەی بە شەو و بە ڕۆژ،

دەستت بەسەر سەرمەوە قورس بوو،

تەڕێتیم گۆڕا بۆ وشکی هاوین. هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

ئینجا لەلای تۆدا داندەنێم بە گوناهم و

تاوانم ناشارمەوە.

گوتم: «لەلای یەزدان داندەنێم بە یاخیبوونم.»

تۆش لە تاوانی گوناهم خۆشبوویت.

بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوە

لە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە،

بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ.

بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و

لە گوناهم پاکم بکەرەوە،

چونکە من یاخیبوونم دەزانم،

هەمیشە گوناهم لەبەردەممە.

لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد،

لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد،

تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت،

دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.

بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم،

بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم.

با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،

با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن.

چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و

هەموو خراپەکانم بسڕەوە.

ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و

ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.

لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،

ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.

شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،

بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە.

Seja o primeiro