Publicidade

Não temas

Por Bíblia Online

'Não temas' é uma das frases mais repetidas na Bíblia. Deus a pronuncia nos momentos de maior temor, lembrando que sua presença e poder são maiores que qualquer ameaça.

Deus está contigo

Não temas, porque eu sou contigo. Deus repete essa promessa em cada crise, guerra e desafio que seus filhos enfrentam.

مەترسە، چونکە لەگەڵتدام،

مەپەشۆکێ، چونکە من خودای تۆم.

بەهێزت دەکەم و یارمەتیت دەدەم،

بە دەستی ڕاستی دادپەروەریم پشتیوانیت دەکەم.

چونکە من یەزدانم، خودای تۆ،

ئەوەی دەستی ڕاستی گرتوویت،

ئەوەی پێت دەڵێت،

مەترسە، من یارمەتیت دەدەم.

مەترسە ئەی یاقوبی کرم،

ئەی ئیسرائیلی بچووک،

من یارمەتیت دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە،

ئەوەی دەتکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل.

ئەی مزگێنیدەر بۆ سییۆن،

بڕۆ سەر کێوێکی بەرز،

بە هێزەوە دەنگت بەرز بکەرەوە،

بەرزی بکەرەوە، مەترسە.

ئەی مزگێنیدەر بۆ ئۆرشەلیم،

بە شارۆچکەکانی یەهودا بڵێ:

«ئەوەتا خوداتان!»

ئایا من فەرمانم بە تۆ نەکرد؟ جا بەهێزبە و ئازابە، مەتۆقە و ورە بەرمەدە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتە بۆ هەرکوێ بچیت.»

بەهێزبن و ئازابن، لێیان مەترسن و مەتۆقن، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتان دەڕوات، هەرگیز پشتگوێتان ناخات و وازتان لێ ناهێنێ.»

پەیمانی خودا لەگەڵ ئەبرام

لەدوای ئەم ڕووداوانە، لە بینینێکدا فەرمایشتی یەزدان بۆ ئەبرام هات و فەرمووی:

«مەترسە ئەی ئەبرام،

من قەڵغانم بۆت،

پاداشتت زۆر گەورەیە.»

Coragem diante do perigo

Não tenhas medo — o Senhor teu Deus está no meio de ti, poderoso para salvar. Ele luta por nós e dá forças aos medrosos.

لەو ڕۆژەدا بە ئۆرشەلیم دەگوترێت:

«ئەی سییۆن مەترسە،

دەستت شل مەکە.

یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتدایە،

لە ڕزگارکردن قارەمانە.

بە شادییەوە پێت دڵخۆش دەبێت،

لەناو خۆشەویستییەکەی دەتبووژێنێتەوە،

بە گۆرانییەوە پێت شاد دەبێت.»

ئەلیشەع وەڵامی دایەوە: «مەترسە، چونکە ئەوانەی لەگەڵ ئێمەن زۆرترن لەوانەی لەگەڵ ئەوانن.»

ئینجا ئەلیشەع نزای کرد و گوتی: «ئەی یەزدان، چاوی بکەرەوە با ببینێت.» یەزدانیش چاوی خزمەتکارەکەی کردەوە و بینی وا چیاکە پڕە لە ئەسپ و گالیسکەی ئاگرین لە چواردەوری ئەلیشەع.

ئەی زەوی مەترسە!

شاد و دڵخۆش بە،

چونکە یەزدان کاری مەزنی ئەنجام داوە.

ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «مەڵێ: "تەمەنم بچووکە." بۆ لای هەرکەسێک بتنێرم دەچیت و هەموو ئەوەی فەرمانت پێ بکەم ڕایدەگەیەنیت. لێیان مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

قسە بکە و بێدەنگ مەبە

شەوێک مەسیحی خاوەن شکۆ لە بینینێکدا بە پۆڵسی فەرموو: «مەترسە، بەڵکو قسە بکە و بێدەنگ مەبە، چونکە من لەگەڵتدام، کەس هێرش ناکاتە سەرت بۆ ئەوەی ئازارت بدات، چونکە خەڵکێکی زۆرم هەیە لەم شارە.»

بەڵام تۆ ئەی کوڕی مرۆڤ، نە لە خۆیان و نە لە قسەکانیان مەترسە. مەترسە، هەرچەندە تۆ لەنێو بنەماڵەیەکی یاخی دادەنیشیت کە دەبنە دڕکوداڵ و دووپشک بۆت. لە قسەکانیان مەترسە و لێیان مەتۆقە. هەرچەندە بنەماڵەیەکی یاخین، دەبێت بە فەرموودەکانی من لەگەڵیان بدوێیت، گوێ بگرن یان نەیگرن.

Fé que vence o medo

O medo não vem de Deus. Jesus disse: não temas, crê somente! A fé dissipa o medo e nos conecta ao poder de Deus.

عیسا قسەکانی ئەوانی بەرگوێ کەوت، بە پێشەواکەی کەنیشتی فەرموو: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت.»

هەرگیز مەترسە لەو ئازارانەی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خەریکە هەندێکتان بخاتە زیندانەوە، تاکو تاقی بکرێنەوە و دە ڕۆژ تەنگانەتان دەبێت. هەتا مردن دڵسۆزبە، منیش تاجی ژیانت پێ دەبەخشم.

لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت.

کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە.

فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا.

شیمۆن پەترۆس کە ئەمەی بینی، خۆی خستە بەرپێی عیسا و گوتی: «گەورەم، لێم دووربکەوە، چونکە مرۆڤێکی گوناهبارم!»

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_12-11-46-