Natal
O Natal celebra o maior milagre da história: Deus se fez homem. O menino Jesus, nascido em Belém, é Emanuel — Deus conosco — a esperança do mundo inteiro.
O nascimento do Salvador
O anjo anunciou: hoje vos nasceu um Salvador, que é Cristo, o Senhor! A virgem concebeu pelo Espírito Santo e deu à luz o Filho de Deus.
فریشتەکە پێی گوتن: «مەترسن، ئەوا مژدەی خۆشییەکی گەورەتان دەدەمێ کە بۆ هەموو گەلە.
ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی یان مەشیح. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16. خاوەن شکۆیە.
یوسفیش لە جەلیل لە شاری ناسیرەوە بەرەو یەهودیا سەرکەوت بۆ شارەکەی داود کە پێی دەگوترێ بێتلەحم، چونکە لە بنەماڵە و تیرەی داود بوو، تاکو لەگەڵ مریەم ناونووس بکرێن کە دەستگیرانی بوو و سکی هەبوو.
کە لەوێ بوون، کاتی منداڵبوونی هات. جا کوڕە نۆبەرەکەی بوو، قۆنداغی کرد و لە ئاخوڕێکدا داینا، چونکە هیچ ژوورێکیان بۆ نوستن دەست نەکەوت.
A profecia cumprida
Isaías profetizou: a virgem conceberá e dará à luz um filho que se chamará Emanuel. Em Jesus, essa promessa se cumpriu perfeitamente.
لەبەر ئەوە پەروەردگار خۆی نیشانەیەکتان دەداتێ، ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل. ئیمانوێل واتا خودا لەگەڵمانە..
کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە.
کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا. عیبری: یەشوع. واتا (خودا ڕزگار دەکات.)، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»
ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە فەرموویەتی بێتە دی: ﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾ کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.
Glória a Deus nas alturas
Os pastores glorificaram a Deus e os anjos cantaram: 'Glória a Deus nas alturas e paz na terra entre os homens a quem Ele quer bem!'
«شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان،
لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.»
شوانەکان گەڕانەوە و خودایان شکۆدار کرد و ستایشیان کرد لە پێناوی هەموو ئەوەی بیستیان و بینییان، بەو شێوەیەی پێیان گوترابوو.