Obediência aos pais
A obediência aos pais é mandamento divino com promessa de vida longa. A Bíblia valoriza a honra filial e ensina os filhos a respeitar e obedecer aos pais com amor.
Honrar pai e mãe
O quinto mandamento ordena honrar pai e mãe. É o primeiro mandamento com promessa: para que vá bem e vivas muito na terra.
ڕێزی دایک و باوکتان بگرن، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات.
ڕێزی دایک و باوکتان بگرن هەروەک یەزدانی پەروەردگارتان فەرمانی پێ کردن، بۆ ئەوەی تەمەن درێژ بن و چاکە بێتە ڕێتان لەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات.
چونکە خودا فەرموویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن﴾، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.﴾
دایک و باوک و منداڵ
ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتەی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە دروستەکەی ئەوەیە. ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن.﴾ ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە لەگەڵ بەڵێنەوە دێت ﴿بۆ ئەوەی چاکە بێتە ڕێتان و تەمەن درێژ بن لەسەر زەوی.﴾.
ئێوەش ئەی باوکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، بەڵکو بەگوێرەی ڕێنمایی و فێرکردنی مەسیحی باڵادەست پەروەردەیان بکەن.
Obedecer e respeitar
Filhos, obedecei a vossos pais no Senhor. A obediência filial é expressão de amor e temor a Deus.
ئەی منداڵان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ئەمە جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە.
هاندان بۆ دەستگرتن بە دانایی
ئاگادارکردنەوە لە دژی فریودان
ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و
فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،
چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،
گەردانەن بۆ ملت.
ئاگادارکردنەوە لە داوێنپیسی
ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە و
فێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە.
هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە و
بە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە.
لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن،
لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن و
کە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن،
چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران و
ئەم فێرکردنەش ڕووناکییە،
سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە،
دەستپێکی دانایی
ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،
سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن.
من شتی چاکتان فێر دەکەم،
بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن.
کاتێک کوڕی باوکم بووم،
ناسک و تاقانە لەلای دایکم،
فێری دەکردم و پێی دەگوتم:
«با دڵت لەسەر قسەی من بێت،
ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت.
دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،
قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە.
واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،
خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.
کوڕی دانا تەمبێکردنی باوکی وەردەگرێت،
بەڵام گاڵتەجاڕ گوێ لە سەرزەنشت ناگرێت.
منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت،
پیریش بێت لێی لا نادات.
Disciplina e consequências
A vara e a repreensão dão sabedoria. A Bíblia adverte sobre as consequências sérias da rebeldia e desonra aos pais.
داری تەمبێکردن دانایی دەبەخشێت،
بەڵام منداڵ جڵەوی بەربدرێت دایکی خۆی شەرمەزار دەکات.
ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات،
کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی.
«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات و
سووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک،
قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن و
بێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن.
«ئەوەی لە دایک و باوکی بدات، ئەوا دەبێت بکوژرێت.
کوڕێکی یاخی
ئەگەر پیاوێک کوڕێکی کەللەڕەق و یاخی هەبوو، گوێڕایەڵی قسەی دایک و باوکی نەبێت و گوێیان لێ نەگرێت کاتێک تەمبێی دەکەن، دایک و باوکی دەیگرن و دەیهێننە لای پیرانی شارۆچکەکەی، بۆ لای دەروازەی شارۆچکەکەی و بە پیرانی شارەکەی دەڵێن، «ئەم کوڕەمان کەللەڕەق و یاخییە، گوێڕایەڵمان نییە و دەست بڵاو و سەرخۆشە.» ئینجا هەموو پیاوانی شارۆچکەکەی بەردبارانی دەکەن هەتا دەمرێت، ئیتر بەمە خراپەکە لەنێو خۆتان دادەماڵن و هەموو ئیسرائیل دەبیستن و دەترسن.
ئەوەی نەفرەت لە دایک و باوکی بکات،
لەناو جەرگەی تاریکیدا چرای دەکوژرێتەوە.
کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ ڕۆڵەیەک هەیە باوکی تەمبێی نەکات؟
بەڵام ئەگەر بێوەژنێک منداڵ و وەچەی هەبوو، با فێربن یەکەم جار وەک ئەرکی باوەڕە ڕێز لە خانەوادەیان بگرن و چاکەی دایک و باوکیان بدەنەوە، چونکە ئەمە پەسەندکراوە لای خودا.