Pular para o conteúdo
Publicidade

O papel da mulher

Por Bíblia Online

A Bíblia honra a mulher como colaboradora essencial no plano de Deus. De Provérbios 31 às mulheres do Novo Testamento, a Escritura celebra a sabedoria, a força e a fé feminina.

A mulher virtuosa

Mulher virtuosa, quem a achará? Seu valor excede o de rubis. Ela é sábia, trabalhadora, generosa e temida pelo Senhor.

بەشی کۆتایی: ژنی خانەدان

کێ ژنی خانەدانی دەست دەکەوێت؟

نرخی لە یاقووت گرانترە.

مێردەکەی بە تەواوی پشتی پێ دەبەستێت و

لە هیچی کەم نابێت.

ژنەکە بە درێژایی ژیانی

چاکە دێنێتە سەر ڕێی نەک خراپە.

خوری و کەتان هەڵدەبژێرێت،

بە دوو دەستی پەرۆشەوە ئیش دەکات.

وەک کەشتی بازرگان وایە،

خۆراکی خۆی لە دوورەوە دەهێنێت.

هێشتا شەوە لە خەو هەڵدەستێت،

خواردن بۆ ماڵەوە ئامادە دەکات و

ئەرک بۆ کارەکەرەکان دیاری دەکات.

لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت،

بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت.

ناوقەدی توند دەبەستێت و

بازووی لێ هەڵدەکات.

دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە،

بە شەو چرای ناکوژێتەوە.

خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت و

تەشی لەناو لەپیدایە.

دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە و

دەست درێژ دەکات بۆ نەداران.

ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت،

پشتێن بۆ بازرگانان دابین دەکات.

هێز و ڕێز بەرگی ئەون،

پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئاییندە.

دەمی بە دانایی دەکاتەوە و

فێرکردنەکانی میهرەبانی لەسەر زمانییەتی.

چاودێری هاتوچۆی ماڵومنداڵەکەی دەکات،

نانی تەمبەڵی ناخوات.

ژنی دانا ماڵی خۆی بنیاد دەنێت،

گێلیش بە دەستی خۆی کاولی دەکات.

هاندان بۆ دەستگرتن بە دانایی

ئاگادارکردنەوە لە دژی فریودان

ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە و

فێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،

Beleza interior

A beleza verdadeira não é exterior, mas o caráter incorruptível de um espírito manso e tranquilo. Isso tem grande valor diante de Deus.

ژن و مێرد

ئەی ژنەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی مێردەکانتان بن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیان گوێڕایەڵی وشەی خودا نەبوون، ئەوا ژنەکان بێ وشە بە ڕەوشتیان دەیانبەنەوە، کاتێک لەخواترسی و ڕەوشتی پاکتان ببینن. با ڕازاوەییتان دەرەکی نەبێت، لە ئەگریجەی پرچ و زێڕ بەخۆوەکردن و جلی باش لەبەرکردن، بەڵکو لەناو دڵتاندا شاراوە و لەناونەچوو بێ، ڕازاندنەوەی ڕۆحێکی نەرم و هێمن، ئەوەی لەلای خودا گرانبەهایە، چونکە بەم شێوەیە ژنە پیرۆزەکان لە کۆندا، کە هیوایان بە خودا بوو، خۆیان دەڕازاندەوە، ملکەچی مێردەکانیان دەبوون، وەک سارا گوێڕایەڵی ئیبراهیم بوو، بە گەورە بانگی دەکرد. ئێوەش بوونەتە کچی ئەو، ئەگەر چاکە بکەن و لە هیچ شتێک نەترسن.

بە هەمان شێوە، مێردەکان، بە هەستیارییەوە لەگەڵ ژنەکانتاندا بژین و ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئێوە ناسکترن. ڕێزیان بگرن، چونکە لەگەڵتاندا هاومیراتی نیعمەتی ژیانن، بۆ ئەوەی نوێژەکانتان کۆسپی تێنەکەوێت.

ژنانیش پۆشاکیان بە شەرمەوە بێت، بەڕێز و شیاوی خۆیان بڕازێننەوە، نەک بە ئەگریجە و بە زێڕ و مرواری و جلی گرانبەها،

ژنەکانیش دەبێت بەڕێز بن، بوختانکەر نەبن، وریا بن، لە هەموو شتێکدا دڵسۆز بن.

Parceria e dignidade

Deus criou homem e mulher à sua imagem. A mulher não é inferior, mas parceira e co-herdeira da graça da vida.

خودا مرۆڤی لەسەر وێنەی خۆی بەدیهێنا،

لەسەر وێنەی خودی خۆی بەدیهێنا،

بە نێر و مێ بەدیهێنان.

خودا بەرەکەتداری کردن و پێی فەرموون: «بەردار بن و زۆر بن و زەوی پڕ بکەن و بیخەنە ژێر ڕکێفتانەوە. دەسەڵاتدار بن بەسەر ماسی دەریا و باڵندەی ئاسمان و بەسەر هەموو بوونەوەرێکی زیندوودا کە لەسەر زەوی دەجوڵێتەوە.»

یەزدانی پەروەردگار فەرمووی: «باش نییە بۆ پیاو بە تەنها بێت. یاریدەرێکی هاوشانی بۆ دروستدەکەم.»

بە ئافرەتەکەشی فەرموو:

«ئازاری سکپڕیت زۆر زیاتر دەکەم،

بە ژانەوە منداڵت دەبێت.

ئارەزووت بۆ پیاوەکەت دەبێت و

ئەویش بەسەرتدا زاڵ دەبێت.»

لەگەڵ ئەوەشدا، لە پاشایەتی مەسیحی خاوەن شکۆماندا ژن سەبارەت بە پیاو سەربەخۆ نییە و پیاویش سەبارەت بە ژن سەربەخۆ نییە، چونکە وەک ژن لە پیاوە، ئاواش پیاو بەهۆی ژن لەدایک دەبێت، بەڵام هەموو شتێک لە خوداوەیە.

ژن و مێرد

ئەی ژنان، ملکەچی مێردەکانتان بن هەروەک چۆن ملکەچی مەسیحن. وەک چۆن مەسیح سەری کڵێسایە کە جەستەی خۆیەتی و خۆی ڕزگارکەریەتی، ئاوا پیاو سەری ژنە. وەک چۆن کڵێسا ملکەچی مەسیحە، ژنانیش دەبێت لە هەموو شتێک ملکەچی مێردەکانیان بن.

هەروەها پیرێژنەکان فێر بکەن کە بە ڕێزەوە بژین، بوختانکەر نەبن و خوو بە شەرابەوە نەگرن، بەڵکو شتی چاک فێری خەڵکی بکەن، تاکو ئامۆژگاری ژنە گەنجەکان بکەن کە مێرد و منداڵیان خۆشبوێت، ژیر و پاک بن، بە ماڵەوە سەرقاڵ بن، چاک بن و ملکەچی مێردەکانیان بن، نەوەک کفر بە وشەی خودا بکرێت.

Seja o primeiro