Publicidade

O poder da oração

Por Bíblia Online

A oração é o canal mais poderoso de comunicação com Deus. Através dela, milagres acontecem, montanhas são movidas e o impossível se torna possível.

Pedidos com fé

Jesus ensinou: pedi e recebereis. Tudo o que pedirmos em seu nome, crendo, Ele fará. A fé transforma a oração em poder.

داوا بکەن، بگەڕێن، لە دەرگا بدەن

«داوا بکەن، پێتان دەدرێت. بگەڕێن، دەدۆزنەوە. لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە،

جا هەرچی لە نوێژدا بە باوەڕەوە داوای بکەن، وەریدەگرن.»

لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت.

هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت. ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم.

Oração e milagres

A oração dos justos tem grande poder. Pedro orou e Dorcas ressuscitou. Jesus disse que certos demônios só se expulsam com jejum e oração.

پەترۆس هەموویانی ناردە دەرەوە، کەوتە سەر چۆک و نوێژی کرد، ئینجا ڕووی کردە تەرمەکە و گوتی: «تابیسا، هەستە!» ئەویش چاوی کردەوە و کاتێک پەترۆسی بینی دانیشت.

پێی فەرموون: «ئەم جۆرە بە نوێژ نەبێت دەرناکرێت.»

کامەتان نەخۆشە؟ با پیرانی کڵێسا بانگ بکات بۆ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەن و بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە چەوری بکەن. ئەو نوێژەی بە باوەڕ دەکرێت نەخۆش چاک دەکاتەوە و عیسای خاوەن شکۆ هەڵیدەستێنێتەوە. ئەگەر گوناهێکیشی کردبێت دەبەخشرێت. بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە.

ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد،

ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن.

ڕەشەبای هێدی کردەوە بۆ ئارامی،

شەپۆلەکانی بێدەنگ کرد.

دڵخۆش بوون، چونکە شەپۆلەکان هێمن بوونەوە،

گەیاندیانی بەو بەندەرەی دەیانویست.

Orar em todo tempo

A Bíblia nos exorta a orar sem cessar, com ações de graças e súplicas, revestidos da armadura espiritual. A oração traz paz sobrenatural.

نیگەران مەبن، بەڵکو با لە هەموو شتێکدا داواکاریتان بە نوێژ و پاڕانەوە و سوپاسگوزارییەوە لەلای خودا زانراو بێت. ئاشتی خوداش، ئەوەی بەرزترە لە هەموو تێگەیشتنێک، دڵ و بیرتان بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا دەپارێزێت.‏.‏

بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە.

Seja o primeiro
Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-28_14-13-17-