Publicidade

Sonhos

Por Bíblia Online

Sonhos aparecem em toda a Bíblia como meio de revelação divina. Deus falou através de sonhos a patriarcas, profetas e servos, mas também alertou contra falsos sonhadores.

Sonhos como revelação divina

Deus usou sonhos para comunicar sua vontade a homens e mulheres ao longo da história bíblica, revelando caminhos e mistérios.

جا فەرمووی: «باش گوێ لە قسەم بگرن:

«کاتێک پێغەمبەری یەزدان لەنێوتانە،

ئەوا بە بینین خۆمی بۆ ئاشکرا دەکەم،

لە خەوندا لەگەڵی دەدوێم.

ڕۆژی یەزدان

«پاش ئەمانە،

ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.

کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،

پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن،

گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت.

یەکەم وتاری پەترۆس

پەترۆس لەگەڵ یازدە نێردراوەکەی دیکەی عیسا ڕاوەستا، بە دەنگی بەرز بە خەڵکی ڕاگەیاند: «ئەی پیاوانی جولەکە و هەموو ئەوانەی لە ئۆرشەلیم دانیشتوون، با ئەمە لەلاتان زانراو بێت و گوێ لە قسەکانم بگرن، چونکە وەک بیردەکەنەوە ئەمانە سەرخۆش نین، لەبەر ئەوەی هێشتا کاتژمێر نۆی بەیانییە! بەڵکو لە ڕێگەی پێغەمبەر یۆئێلەوە گوتراوە:

«﴿خودا دەفەرموێ، لە ڕۆژانی کۆتاییدا

ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.

کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،

گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت،

پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن.

بەڵام ئەو چوار گەنجە، خودا زانین و تێگەیشتنی دانێ لە هەموو جۆرە ڕۆشنبیری و زانیارییەک، دانیالیش لە هەموو بینین و خەونێک تێدەگەیشت.

پاشا لە دانیالی پرسی، کە ناوی بێلتەشەسر بوو: «ئایا دەتوانی ئەو خەونەم پێ بڵێی کە بینیومە و هەروەها لێکی بدەیتەوە؟»

دانیال وەڵامی دایەوە: «ئەو نهێنییەی پاشا داوای کردووە نە دانا و نە ئەفسونگەر و نە جادووگەر و نە فاڵگرەوە ناتوانن بۆ پاشا لێکی بدەنەوە. بەڵام خودایەک لە ئاسمان هەیە نهێنییەکان ئاشکرا دەکات، ئەو بە نەبوخودنەسری پاشای ڕاگەیاند لە ڕۆژانی داهاتوودا چی دەبێت. کاتێک تۆ لەسەر جێگاکەت بووی، ئەمە بوو ئەو خەون و بینینەی هاتە ناو مێشکت:

Sonhos na história da Bíblia

De José no Egito a José pai de Jesus, Deus guiou a história da salvação através de sonhos, protegendo e dirigindo seu povo.

وەڵامیان دایەوە: «هەردووکمان خەونمان بینیوە، بەڵام کەس نییە بۆمان لێکبداتەوە.»

یوسفیش پێی گوتن: «ئایا لێکدانەوە هی خودا نییە؟ خەونەکانتانم بۆ بگێڕنەوە.»

فیرعەون بە یوسفی گوت: «خەونێکم بینیوە و کەس نییە لێکی بداتەوە. هەروەها دەربارەی تۆ بیستوومە کە کاتێک خەونێکت بۆ دەگێڕنەوە، دەتوانیت لێکی بدەیتەوە.»

یوسف لە وەڵامی فیرعەوندا گوتی: «ئەوە من نیم، بەڵکو خودایە کە وەڵامی دڵنیاکەرەوە دەداتە فیرعەون.»

کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا. عیبری: یەشوع. واتا (خودا ڕزگار دەکات.)، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»

کاتێک پیلاتۆس لەسەر کورسی دادوەری دانیشتبوو، ژنەکەی هەواڵی بۆ نارد: «هیچ لەو بێتاوانە مەکە، چونکە ئەمڕۆ لە خەوندا لەبەر ئەو زۆر ئازارم چێژت.»

کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،

وامان لێهات وەک خەون ببینین.

Sabedoria sobre sonhos

A Bíblia ensina discernimento: nem todo sonho vem de Deus. Devemos entregar nossos planos ao Senhor e confiar na direção dele.

کارەکانت بە یەزدان بسپێرە،

پلانەکانت جێگیر دەبێت.

مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە،

بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت.

پەرستنی خودای دیکە

ئەگەر لەنێوتاندا پێغەمبەرێک یان خەونبینێک کە خەونێکی بینیبێت دەرکەوت و نیشانەیەک یان پەرجووێکی پێدان، جا ئەگەر ئەو نیشانەیە یان ئەو پەرجووە کە بۆ ئێوەی باسکرد ڕوویدا و گوتی، «با بەدوای خودای دیکە بکەوین و بیانپەرستین،» ئەو خوداوەندانەی کە نەتانناسیوە، ئەوا گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرە یان ئەو خەونبینە مەگرە کە ئەو خەونەی بینیوە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان تاقیتان دەکاتەوە تاکو بزانێت ئایا ئێوە پڕ بە دڵ و لە ناخەوە یەزدانی پەروەردگاری خۆتان خۆشدەوێت یان نا. بەدوای یەزدانی پەروەردگارتان دەڕۆن و لەو دەترسن و فەرمانەکانی دەپارێزن و گوێڕایەڵی دەبن و ئەو دەپەرستن و دەستی پێوە دەگرن.

«گوێم لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە بوو کە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، دەڵێن: "خەونم بینی! خەونم بینی!" هەتا کەی ئەمە لە دڵی ئەو پێغەمبەرە درۆزنانە دەبێت کە بە خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینی بکەن؟

ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم کە بە خەونی درۆوە پێشبینی دەکەن، ئەوانەی بە شانازییەوە درۆکانیان دەگێڕنەوە و گەلەکەم گومڕا دەکەن، بەڵام من نە ناردوومن و نە فەرمانم پێکردوون. هیچ سوودێکیش بەم گەلە ناگەیەنن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

خەون لە ئەنجامی ماندووبوونی زۆرەوە دێت و

قسەی گێلیش لە زۆر گوتن.

زیادبوونی خەون و چەنەبازی بێ واتان، لەبەر ئەوە لەخواترس بە.

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_12-11-46-