Publicidade

Temor do Senhor

Por Bíblia Online

O temor do Senhor é o princípio da sabedoria. Não se trata de medo, mas de reverência profunda, respeito e admiração diante da santidade e grandeza de Deus.

O princípio da sabedoria

A Escritura afirma que temer ao Senhor é o primeiro passo para a verdadeira sabedoria. Quem teme a Deus discerne o certo e aprende a viver com prudência.

لەخواترسی سەرەتای داناییە،

تێگەیشتنێکی باشە بۆ هەموو ئەوانەی کار بە ڕێنماییەکانی دەکەن.

ستایشکردن بۆ ئەوە هەتاهەتایە چەسپاوە.

لەخواترسی سەرەتای داناییە،

ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە،

لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات،

پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە.

بە مرۆڤی فەرموو:

«بێگومان دانایی لە لەخواترسییەوەیە و

لە خراپە لادانیش لە تێگەیشتنەوەیە.»

لەخواترسی بێگەردە،

هەتاهەتایە سەقامگیرە.

حوکمی یەزدان ڕاستە،

بە تەواوی ڕاستودروستە.

ئەوانە لە زێڕ دڵگیرترن،

لە زێڕی بێگەردی زۆر،

لە هەنگوین شیرینترن،

لە دڵۆپی شانەی هەنگوین.

خزمەتکارەکەت بەوانە ئاگادار کراوەتەوە،

پەیڕەوکردنیان پاداشتی زۆرە.

Bênçãos do temor

Quem teme ao Senhor encontra vida longa, provisão e proteção. O temor de Deus nos guarda do mal e nos conduz à humildade.

پاداشتی بێفیزی و لەخواترسی

دەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە.

لەخواترسی ڕۆژانی ژیانت زیاد دەکات،

بەڵام ساڵانی بەدکاران کورت دەبێت.

لەخواترسی کانی ژیانە،

بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن.

بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت بۆ تاوان دەکرێت،

بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە.

خۆزگە دەخوازرێ بە کەسێک بەردەوام لە یەزدان بترسێت،

بەڵام ئەوەی دڵی خۆی ڕەق بکات دەکەوێتە خراپەوە.

تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە!

خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات.

لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی،

چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت.

Vivendo no temor do Senhor

Temer ao Senhor é obedecer seus mandamentos, andar em seus caminhos e amá-lo de todo coração. Essa reverência se expressa em justiça e integridade.

بەدوای یەزدانی پەروەردگارتان دەڕۆن و لەو دەترسن و فەرمانەکانی دەپارێزن و گوێڕایەڵی دەبن و ئەو دەپەرستن و دەستی پێوە دەگرن.

فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگاریشتان پەیڕەو بکەن هەتا ڕێگاکانی بگرنەبەر و لێی بترسن،

بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،

بە لەرزەوە دڵخۆش بن.

کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن،

فێری لەخواترسیتان دەکەم.

چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و

ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟

زمانت لە خراپە بپارێزە و

لێوەکانت لە فێڵبازی.

لە خراپە دوور بە و چاکە بکە،

بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە.

ئێستاش با ترسی یەزدانتان لە دڵدا بێت و ئاگاداربن و کار بکەن، چونکە لەلای یەزدانی پەروەردگارمان ناڕەوایی و لایەنگری و بەرتیل خواردن نییە.»

«"نەفرەت لە کەڕ مەکە و کۆسپ مەخەرە بەردەم نابینا، بەڵکو لە خودات بترسە، من یەزدانم.

جا ستەم لە یەکتری مەکەن، بەڵکو لە خوداتان بترسن، من یەزدانی پەروەردگارتانم.

«"ئەگەر یەکێک لە هاوڵاتیانت هەژار و دەستکورت بوو لەنێوتان، پشتگیری بکە، هەروەک چۆن پشتگیری نامۆ یان نیشتەجێی کاتی دەکەیت، با لەنێوتان بژیێت. نە سووی لێ وەربگرە و نە قازانج، بەڵکو لە خوداکەت بترسە و با هاونیشتیمانیت لەنێوتان بژیێت،

«دۆستانم پێتان دەڵێم، لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن و پاش ئەوە هیچی دیکەیان پێ ناکرێت. بەڵام ئەوەتان پیشان دەدەم کە دەبێ لێی بترسن، لەوە بترسن کە دەسەڵاتی هەیە پاش کوشتن فڕێتانبداتە ناو دۆزەخ. بەڵێ پێتان دەڵێم، لەمە بترسن.

Publicidade
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-22_10-02-25-