Publicidade

Trabalho

Por Bíblia Online

O trabalho é uma ordenança divina desde a criação. Deus colocou o homem no jardim para cultivar e guardar, revelando que o labor é parte do propósito humano e um meio de glorificá-lo.

Trabalho como vocação divina

Deus nos criou para trabalhar com propósito. O trabalho é expressão da imagem divina em nós e deve ser feito como para o Senhor.

هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی،

هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی، بزانن لەلایەن مەسیحەوە پاداشتی میرات وەردەگرن، چونکە خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ دەکەن.

هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن.

با خزمەتتان لە دڵەوە بێت، وەک بۆ عیسای خاوەن شکۆی بکەن نەک بۆ خەڵکی، چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەرکەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد.

بۆیە ئەگەر خواردتان یان خواردتانەوە یان هەر شتێکتان کرد، هەموو شتێک بۆ شکۆی خودا بکەن.

کەواتە، ئەی خوشک و برایانی خۆشەویستم، چەسپاو و جێگیر بن. خۆتان بە تەواوی بۆ کاری عیسای خاوەن شکۆ تەرخان بکەن، چونکە دەزانن ئەو ڕەنجە بەفیڕۆ ناڕوات کە ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای خاوەن شکۆدا دەیکێشن.

هەرچییەک دەکەن لە خۆشەویستییەوە بیکەن.

Diligência e recompensa

A mão diligente enriquece, mas a preguiça traz pobreza. A Bíblia valoriza o esforço honesto, dedicado e perseverante em toda obra.

دەستی تەمبەڵ دەبێتە هۆی هەژاری،

بەڵام دەستی کۆڵنەدەر دەوڵەمەندی بەدواوەیە.

دەستی تێکۆشەر فەرمانڕەوایەتی دەکات،

بەڵام دەستی تەمبەڵ لەژێر بێگاریدا دەبێت.

دەستی تێکۆشەر فەرمانڕەوایەتی دەکات،

بەڵام دەستی تەمبەڵ لەژێر بێگاریدا دەبێت.

لە هەموو ماندووبوونێک سوود هەیە،

بەڵام تەنها قسەی لێوان بێت بەرەو نەبوونییە.

ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە،

بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا.

بێ ئەوەی پێشەوا و

کوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت،

بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات و

لە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە.

ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟

کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟

کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،

کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،

ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،

نەبوونیشت وەک چەکدار.

ئەوەی سست بێت لە کارەکەی

برای وەستای وێرانکردنە.

حەز لە خەو مەکە نەوەک هەژار بیت،

چاوت کراوە بێت و تێر نان بە.

ماڵێک بە ناپاکی پەیداکرابێت، کەم دەکات،

بەڵام ئەوەی بە کاری دەست کۆدەبێتەوە، زیاد دەکات.

بەرەکەتی یەزدان دەوڵەمەندی بەدواوەیە و

هیچ زەحمەتێکیش ناخاتە پاڵی.

Planejamento e excelência

A excelência no trabalho honra a Deus. Devemos nos dedicar com competência, entregar nossos planos ao Senhor e buscar o melhor em cada tarefa.

کارەکانت بە یەزدان بسپێرە،

پلانەکانت جێگیر دەبێت.

کارەکانت بە یەزدان بسپێرە،

پلانەکانت جێگیر دەبێت.

ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟

لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت،

نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ.

کۆشش بکە وەک کارگەرێکی بێ شەرمەزاری خۆت بسەلمێنی بۆ خودا، بە ڕێگای ڕاست وشەی ڕاستی لێک بدەیتەوە.

کۆشش بکە وەک کارگەرێکی بێ شەرمەزاری خۆت بسەلمێنی بۆ خودا، بە ڕێگای ڕاست وشەی ڕاستی لێک بدەیتەوە.

هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی، تاکو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش.

ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ.

هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن، تاکو بێ کەموکوڕی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە،

O contentamento no trabalho

Deus nos dá a capacidade de desfrutar do nosso trabalho. Poder comer, beber e encontrar satisfação em nosso labor é um dom divino.

جا زانیم کە لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە پێی دڵخۆش بێت و چاکە بکات لە ژیانیدا. هەروەها کە هەموو مرۆڤێک بخوات و بخواتەوە و چێژ لە هەموو ماندووبوونەکەی ببینێت، ئەوە دیاری خودایە.

ئەوەی من بینیومە باشە، ئەوەی گونجاوە، کە مرۆڤ بخوات و بخواتەوە و خۆشی ببینێت لە هەموو ئەوەی کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو دەبێت، بە درێژایی ئەو ڕۆژگارە کەمەی کە خودا پێیداوە، چونکە بەشی ئەوە.

هەروەها کە خودا بە یەکێک دەوڵەمەندی و سامان دەدات و ئەویش دەتوانێت سوودی لێی وەربگرێت و بە بەشی خۆی ڕازی بێت و بە ماندووبوونەکەی دڵخۆش بێت، ئەمە دیارییەکە لە خوداوە.

دوو کەس لە یەک کەس باشترە،

چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت.

یەکێکی تاک و تەنها،

نە کوڕی هەبوو، نە برا،

هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو،

هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو.

گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم و

گیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟»

ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە.

من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.

A responsabilidade cristã

O cristão deve trabalhar com suas próprias mãos, viver dignamente e ser exemplo de dedicação. Quem não trabalha, não coma.

تەنانەت کاتێک لەلاتان بووین ئەم ڕاسپاردەیەمان پێدان: «ئەوەی کار نەکات، ناخوات.»

ئێمە بیستوومانە هەندێکتان بە تەمبەڵی دەژین و کار ناکەن و خۆتان لە کاروباری کەسانی دیکەدا هەڵدەقورتێنن. بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە ئامۆژگاری و فەرمان بەو کەسانە دەکەین کە بە هێمنی کار بکەن و نانی خۆیان بخۆن.

با ئامانجی ئێوە بەڕێکردنی ژیانێکی ئارام و هێمن بێت. سەرتان لە کاری خۆتاندا بێت و بە دەستی خۆتان کار بکەن، وەک ڕامانسپاردوون، تاکو بە لێوەشاوەیی بژین لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە و پێویستیتان بە کەس نەبێت.

دز ئیتر با دزی نەکات، بەڵکو با ڕەنج بدات و بە دەستی خۆی ئیشێکی پاک بکات، تاکو هەیبێت بداتە ئەوەی پێویستی پێیەتی.

خوداش دەتوانێت هەموو نیعمەتێکتان بەسەردا بڕژێنێت، تاوەکو ئێوە هەمیشە هەموو ئەو شتانەتان هەبێت کە پێویستتانە، بۆ ئەوەی لە هەموو کارێکی باشدا سەرڕێژ بن.

کەواتە حەسانەوەی ڕۆژی حەوتەم بۆ گەلی خودا ماوە، چونکە ئەوەی بچێتە ناو حەسانەوەی خودا لە کارەکانیشی پشوو دەدات، وەک خوداش لە کارەکانی پشووی دا.

با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت،

کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە،

بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە.

سەیری باڵندەی ئاسمان بکەن، نە تۆو دەکەن و نە دروێنە و نە لە ئەمبار کۆدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا باوکی ئاسمانیتان بەخێویان دەکات. ئایا ئێوە لەوان بەنرختر نین؟

کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟

ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەو کارانە دەکات کە من دەیکەم، لەمانەش گەورەتر دەکات، چونکە بۆ لای باوک دەچم.

بەڵام هیچ بەهایەکم بۆ ژیانی خۆم دانەناوە، تەنها ئامانجم ئەوەیە، ئەو پێشبرکێیە تەواو بکەم و ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنم کە عیسای خاوەن شکۆ بە منی سپارد، ئەویش ئەرکی شایەتیدانە بۆ مزگێنیی نیعمەتی خودا.

ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک ئەوە لەدەست بدەن کە کارمان بۆ کردووە، بەڵکو پاداشتی تەواو وەربگرن.

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_19-25-13-