Publicidade

Vaso

Por Bíblia Online

A metáfora do vaso é uma das mais belas da Bíblia. Assim como o oleiro molda o barro, Deus nos forma segundo seus propósitos, fazendo de nós vasos úteis para sua glória.

Nas mãos do oleiro

Deus é o Oleiro e nós somos o barro. Ele tem autoridade e sabedoria para nos moldar conforme sua vontade perfeita, e não devemos questionar sua obra.

بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت،

ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت و

ئێمە هەموو دەستکردی تۆین.

لە ماڵی گۆزەکەر

ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: «هەستە و بەرەو خوارەوە بڕۆ بۆ ماڵی گۆزەکەرەکە، لەوێ پەیامی خۆمت پێ ڕادەگەیەنم.» منیش بەرەو خوارەوە چووم بۆ ماڵی گۆزەکەرەکە، بینیم لەسەر چەرخەکە کار دەکات. بەڵام ئەو دەفرەی گۆزەکەرەکە لە گڵ دروستی دەکرد، تێکچوو، جا دووبارە کردییەوە بە دەفرێکی دیکە، بەو شێوەیەی گۆزەکەرەکە پێی باش بوو.

ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: «ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا من ناتوانم وەک ئەم گۆزەکەرەتان لەگەڵ بکەم؟ ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە لەناو دەستی منن هەروەک گڵ لەناو دەستی گۆزەکەر.

ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ ﴿ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟» ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟

«قوڕبەسەر ئەوەی کێشە لەگەڵ شێوەکارەکەی دروستدەکات،

پارچەی گۆزەیەکە لەنێو گۆزەکانی سەر زەوی.

ئایا قوڕ بە گۆزەکەرەکەی دەڵێت:

"چی دروستدەکەیت؟"

یان دەڵێت:

"ئەوەی دروستت کردووە دوو دەسکی نییە"؟

ئای لە هاڵاوگێڕیتان،

ئایا گۆزەکەر و قوڕ دەکرێن بە یەک

تاکو دروستکراو بە دروستکەرەکەی بڵێت:

«تۆ دروستت نەکردم»؟

یان گۆزەکە بە گۆزەکەر بڵێت:

«تێناگەیت»؟

Vasos para honra

O cristão é chamado a ser um vaso de honra, purificado e preparado para toda boa obra. Nosso valor está em quem nos formou e no que carregamos.

بەڵام لە ماڵێکی گەورەدا تەنها قاپوقاچاغی زێڕ و زیو نییە، بەڵکو دارینە و گڵینیش هەیە کە هەندێکیان بۆ ڕێزلێنانن و هەندێکی دیکەشیان بۆ کاروباری ئاسایین. بۆیە ئەگەر یەکێک خۆی لەمانە پاک بکاتەوە، ئەوا دەبێتە جامێک بۆ ڕێزلێنان، پیرۆز و سوودبەخش بۆ گەورەکەی، ئامادە بۆ هەموو کارێکی چاک.

بەڵام ئەم گەنجینەی هەمانە لەناو گۆزەی گڵیندایە، تاکو دەربکەوێت کە وزەی لە ڕادەبەدەر لە خوداوەیە نەک لە ئێمەوە.

چۆن کوڕە بەهادارەکانی سییۆن،

ئەوانەی بە زێڕی بێگەرد دەکێشران،

ئێستا بە گۆزەی گڵ دانران،

دەستکردی دەستی گۆزەکەر!

Moldados pela graça

Mesmo quando nos sentimos frágeis e imperfeitos, o poder de Deus se aperfeiçoa em nossa fraqueza. Ele nos restaura e nos renova continuamente.

«دەستەکانی تۆ منیان پێکهێنا و دروستیان کردم،

ئایا دەستت دەگێڕیتەوە سەرم و لەناوم دەبەیت؟

لەبیرت نەچێت کە تۆ وەک قوڕ شێوەی منت کێشا،

ئایا ئێستا دەمگەڕێنیتەوە بۆ خۆڵ؟

وەک گۆزەی گڵینی داپۆشراوە بە خڵتی زیو

قسەی شیرین لە دڵێکی خراپەوە.

ئەی شوانەکان، واوەیلا و هاوار بکەن!

ئەی سەرپەرشتیارانی مێگەل، خۆتان بگەوزێنن،

چونکە کاتتان هاتووە بۆ سەربڕین،

وەک گۆزەیەکی بە نرخ دەکەون و تێکدەشکێنرێن.

Seja o primeiro
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_19-25-13-