3 ئەوەم پێدان کە یەکەمین و گرنگترینە و منیش وەرمگرتبوو: کە مەسیح لە پێناوی گوناهەکانمان مرد بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان15:3 مەبەست تەورات و پێغەمبەرانە.، 4 ئەو نێژرا و لە ڕۆژی سێیەم هەستایەوە بەگوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان، 5 ئینجا بۆ پەترۆس15:5 یۆنانی: کێفاس. و دوایی بۆ دوازدە قوتابییەکەی دەرکەوت. 6 پاش ئەوە بە یەک جار بۆ زیاتر لە پێنج سەد لە خوشک و برایان دەرکەوت کە زۆربەیان هەتا ئێستا ماون، بەڵام هەندێکیان نوستوون15:6 لێرەدا نوستن بە واتای مردنی جەستەیی دێت.،
Publicidade