Pular para o conteúdo
Publicidade

یەکەم پوختەی مێژوو 29:11,12,14,15

11 ئەی یەزدان، بۆ تۆیە گەورەیی و توانا،

مەزنی و پایەبەرزی و شکۆ،

چونکە هەموو ئەوەی لە ئاسمان و لە زەویدایە هی تۆیە.

ئەی یەزدان، پاشایەتی هی تۆیە و

تۆ هەرەبەرزیت و لە هەمووان پایەبەرزتری.

12 دەوڵەمەندی و ڕێز لەلای تۆوە دێن،

تۆ فەرمانڕەوای هەمووانیت.

هێز و توانا لە دەستی تۆدان

تاکو هەمووان بەهێز و ورەبەرز بکەیت.

14 «بەڵام من کێم و گەلەکەم کێیە هەتا بتوانین بەم دڵفراوانییەوە ببەخشین؟ هەموو شتێک لە تۆوە دێت، لەوەی کە هی تۆیە بە تۆمان بەخشییەوە. 15 ئێمە لەبەرچاوی تۆدا نامۆین و وەک هەموو باوباپیرانمان ئاوارەین29‏:15 ئاوارەین: بڕوانە پەیدابوون 23‏:4‏‏.‏. ڕۆژانمان لەسەر زەوی وەک سێبەرن و ئومێدیش نییە.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.