Publicidade

1 João 2

12 ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم،

چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا.

13 ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم،

چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.

ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم،

چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون.

14 ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی،

چونکە خودای باوک دەناسن.

ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی،

چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە.

ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی،

چونکە بەهێزن،

پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە و

بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون.

15 نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە.

Veja também

Publicidade
1 João
Ver todos os capítulos de 1 João
Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-06-22_10-02-25-