Pular para o conteúdo
Publicidade

یەکەم پەترۆس 3

ژن و مێرد

1 ئەی ژنەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی مێردەکانتان بن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیان گوێڕایەڵی وشەی خودا نەبوون3‏:1 مەبەستی لەو ژنانەیە لەدوای مێردکردن باوەڕیان هێناوە، مێردەکانیان هێشتا باوەڕیان نەهێناوە.‏، ئەوا ژنەکان بێ وشە بە ڕەوشتیان دەیانبەنەوە، 2 کاتێک لەخواترسی و ڕەوشتی پاکتان ببینن. 3 با ڕازاوەییتان دەرەکی نەبێت، لە ئەگریجەی پرچ و زێڕ بەخۆوەکردن و جلی باش لەبەرکردن، 4 بەڵکو لەناو دڵتاندا شاراوە و لەناونەچوو بێ، ڕازاندنەوەی ڕۆحێکی نەرم و هێمن، ئەوەی لەلای خودا گرانبەهایە، 5 چونکە بەم شێوەیە ژنە پیرۆزەکان لە کۆندا، کە هیوایان بە خودا بوو، خۆیان دەڕازاندەوە، ملکەچی مێردەکانیان دەبوون، 6 وەک سارا گوێڕایەڵی ئیبراهیم بوو، بە گەورە بانگی دەکرد. ئێوەش بوونەتە کچی ئەو، ئەگەر چاکە بکەن و لە هیچ شتێک نەترسن.

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.

Veja também