Pular para o conteúdo
Publicidade

1 Tessalonicenses 5

4 بەڵام ئێوە خوشکان، برایان، لە تاریکیدا نین تاکو ئەو ڕۆژە وەک دز لەناکاو بێتە سەرتان، 5 چونکە هەمووتان ڕۆڵەی ڕووناکی و ڕۆژن. ڕۆڵەی شەو یان تاریکی نین. 6 کەواتە ئێمە وەک خەڵکی دیکە ناخەوین، بەڵکو با ئێشک بگرین و وریابین، 7 چونکە ئەوانەی دەخەون بە شەو دەخەون و ئەوانەی سەرخۆش دەبن بە شەو سەرخۆش دەبن. 8 بەڵام ئێمەی ڕۆڵەی ڕۆژ با وریا بین و زرێی5‏:8 جلێکی ئاسنینە بۆ پاراستنی سنگی سەرباز لە کاتی جەنگدا.‏ باوەڕ و خۆشەویستی لەبەر بکەین و هیوای ڕزگاری وەک کڵاوی ئاسنین لەسەر بکەین، 9 چونکە خودا ئێمەی بۆ تووڕەیی دەستنیشان نەکردووە، بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە،

Veja também

1 Tessalonicenses
Ver todos os capítulos de 1 Tessalonicenses