1 ئیتر خوشکان و برایان، دەربارەی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا، داواتان لێ دەکەین 2 خێرا بیرتان نەهەژێت و نەترسن لەوەی کە دەڵێن ڕۆژی یەزدان هاتووە، بە پشتبەستن بە بینینی ڕۆحی، پەیامی زارەکی، یان بە نامەیەک کە دەڵێن گوایە لە ئێمەوەیە. 3 بە هیچ شێوەیەک کەس هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە ئەو ڕۆژە نایەت ئەگەر پێشتر هەڵگەڕانەوە2:3 هەڵگەڕانەوە: پۆڵس بە سروشی خودا (وەحی) دەڵێ بەر لە هاتنی مەسیح لە هەموو جیهاندا هەڵگەڕانەوەیەکی گەورە بەرامبەر خودا دەبێت. نەیەت و مرۆڤی سەرپێچی2:3 مرۆڤی سەرپێچی: ئەم هەڵگەڕانەوەیەی بەر لە هاتنی مەسیح بە سەرپەرشتی کەسێک دەبێت. (بڕوانە دانیال 7:25؛ 8:25 و ئاشکراکردن 13:5.)، واتا کوڕی وێرانبوو2:3 کوڕی وێرانبوو: مەبەستی ئەوەیە کە چارەنووسی ئاگر دەبێت، بڕوانە یۆحەنا 17:12. دەرنەکەوێت، 4 ئەوەی بەرهەڵستی دەکات و بەسەر هەموو ئەوەی پێی دەگوترێ خودا یان پەرستراو خۆی بەرز دەکاتەوە، تەنانەت لە پەرستگای خودا دادەنیشێت و بانگەشەی خودایەتی دەکات.
Publicidade
2 Tessalonicenses 2
مرۆڤی سەرپێچی