17 «﴿خودا دەفەرموێ، لە ڕۆژانی کۆتاییدا
ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.
کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،
گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت،
پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن.
18 تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،
لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم و
ئەوانیش پەیامی خودا ڕادەگەیەنن.
19 لە سەرەوە لە ئاسمان پەرجوو2:19 پەرجوو: موعجیزە. و
لە خوارەوە لەسەر زەوی نیشانە دەکەم:
خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.
20 خۆر دەبێتە تاریکی و
مانگیش دەبێتە خوێن،
بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و شکۆداری یەزدان بێت.
21 جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە،
ڕزگاری دەبێت.﴾2:21 یۆئێل 2:28-32