Pular para o conteúdo
Publicidade

Filipenses 2

5 وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە:

6 ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە،

نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە،

7 بەڵکو خۆی کردە هیچ2‏:7 یۆنانی: خۆی لە هەموو مافەکانی بێبەش کرد.‏،

شێوەی بەندەی وەرگرت،

وەک مرۆڤی لێهات،

8 کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا،

خۆی نزم کردەوە و

هەتا مردن ملکەچ بوو،

تەنانەت مردنی سەر خاچ2‏:8 لەخاچدان قورسترین سزا بووە لەلایەن ڕۆمانییەکانەوە، هەروەها لەلایەن جولەکەکان نەفرەت بووە، بڕوانە دواوتار 21‏:23..

Veja também

Filipenses
Ver todos os capítulos de Filipenses