27 چونکە نووسراوە:
﴿ئەی نەزۆک، دڵشادبە،
ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە،
ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە،
لە خۆشیدا بە دەنگی بەرز هاوار بکە،
چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراو4:27 ژنی بەجێهێڵراو: دەربڕینێکی مەجازییە مەبەستی لە ئۆرشەلیمی ئاسمانییە، بڕوانە عیبرانییەکان 12:22. زیاترن
لەوەی مێردی لەگەڵیەتی.﴾4:27 ئیشایا 54:1.
28 بەڵام ئێوە، خوشکان و برایان، وەک ئیسحاق منداڵی بەڵێنن. 29 جا چۆن لە کاتێکدا ئەوەی بەگوێرەی جەستە لەدایک بوو، ئەوەی چەوساندەوە کە بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز لەدایک ببوو، ئێستاش ئاوایە.