3 بەڵام لەو قوربانییانەدا ساڵانە یادەوەری گوناه دەکرێتەوە، 4 چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات.
5 لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی:
﴿بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت،
بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم.
6 بە قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه دڵخۆش نەبووی.
7 ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە،
تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم، ئەی خودا.»﴾10:7 زەبوورەکان 40:6-8.
8 لە سەرەوە فەرمووی: ﴿تۆ قوربانی و پێشکەشکراو و قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەویست و پێی دڵخۆش نەبووی،﴾ ئەوەی بەگوێرەی تەورات دەکرێت، 9 ئینجا مەسیح فەرمووی: ﴿ئەوەتا هاتم تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم.﴾ یەکەم لادەبات، تاکو دووەم دابنێ10:9 مەبەست لە پەیمانەکانی یەکەم و دووەمە، بڕوانە 9:1.. 10 بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین.