37 چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت،
﴿ئەوەی دێت، بێگومان دێت و دواناکەوێت.
38 ئەوەی ڕاستودروستە و هی خۆمە بە باوەڕ دەژیێت،
هەروەها ئەگەر هەڵگەڕایەوە،
ئەوە جێی ڕەزامەندی من نابێت.﴾10:38 حەبەقوق 2:3، 4
39 جا ئێمە سەر بەوانە نین کە هەڵدەگەڕێنەوە و لەناودەچن، بەڵکو سەر بە ئەوانەین کە باوەڕیان هەیە و ڕزگار دەکرێن.