Pular para o conteúdo
Publicidade

عیبرانییەکان 3:7,8,12,13,15

ئاگادارکردنەوە لە دژی بێباوەڕی

7 لەبەر ئەوە، وەک ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ:

﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،

8 دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا،

لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە بیابان.

12 خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە. 13 بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ ﴿ئەمڕۆ،﴾3‏:13 زەبوورەکان 95‏:7.‏‏ تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت. 15 وەک چۆن گوتراوە:

﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،

دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.﴾3‏:15 زەبوورەکان 95‏:7‏،8‏.‏‏

Estes versículos te tocaram? Ore agora!

+581 estão orando agora.

Junte-se à corrente de oração.