Publicidade

Hebreus 9

شێوازی پەرستن لە پەیمانی کۆن

1 ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە. 2 چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز. 3 پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز، 4 بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدابوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی9‏:4 گەلی خودا کاتێک لە بیابان بوون، خودا مەن و سوێسکەی بۆ ناردن هەتا بیخۆن، گۆزەیەک لەو مەنەیان هەڵگرتبوو بۆ یادکردنەوەی ئەو ڕۆژانە. بڕوانە دەرچوون 16.‏ تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان. 5 لەسەریشی کەڕوبەکانی9‏:5 جووتێک پەیکەری بوونەوەرێکی ئاسمانی باڵدارە لە شێوەی ئاژەڵ و مرۆڤ بۆ پارێزگاریکردن لە سندوقی پەیمان دانرابوو، بڕوانە دەرچوون 25‏:18‏.‏ شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت9‏:5 بە واتای شوێنی لێخۆشبوونی گوناه. قەپاغێکە بۆ داپۆشینی سندوقی پەیمان، لە ڕۆژی کەفارەت خوێنی قوربانی لەسەر ڕژاوە بۆ لێخوشبوونی گوناه. بڕوانە دەرچوون 25‏:17‏.‏. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین.

Veja também

Bíblia Online Bíblia Online

Bíblia Online • Versão: 2026-07-05_19-25-13-