16 ئەگەر وەسیەتنامە9:16 یۆنانی: هەمان وشەی پەیمان. هەبێ، پێویستە مردنی وەسیەتکار بسەلمێنرێ، 17 چونکە وەسیەتنامە کاتێک کاری پێ دەکرێ کە خاوەنەکەی مردبێت، بەڵام ئەگەر زیندوو بێت هیچ کاری پێ ناکرێت. 18 بۆیە پەیمانەکەی یەکەمیش بێ خوێن بەجێنەگەیەنرا، 19 چونکە موسا، دوای ئەوەی هەموو ڕاسپاردەکانی بەگوێرەی تەورات بە هەموو گەل ڕاگەیاند، خوێنی گوێرەکەی هێنا لەگەڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، بەسەر تەورات و هەموو گەلدا پرژاندی. 20 فەرمووی: ﴿ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە خودا فەرمانی پێ کردن.﴾9:20 دەرچوون 24:8