کەژاوەی پاشایانە
12 بۆ بەیانی ئەو ئاپۆرەیە لە خەڵک کە هاتبوون بۆ جەژن، بیستیان کە عیسا دێت بۆ ئۆرشەلیم. 13 لقە دار خورمایان برد و بەرەوپیری چوون، هاواریان دەکرد:
«هۆسانا!12:13 لە زمانی عیبری دەربڕینێکە بە واتای ڕزگارمان بکە، بووە هاواری ستایش. ﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾12:13 زەبوورەکان 118:25،26.»
«پیرۆزە پاشای ئیسرائیل!»
14 عیسا جاشکێکی بینی، سواری بوو، وەک نووسراوە:
15 ﴿ئەی شاری سییۆن12:15 مەبەست لە خەڵکی ئۆرشەلیمە. مەترسە،
ئەوەتا پاشاکەت دێت
بە سواری جاشی ماکەرێک.﴾12:15 زەکەریا 9:9
16 سەرەتا قوتابییەکانی لەمانە تێنەگەیشتن. بەڵام پاش ئەوەی عیسا شکۆدار کرا12:16 مەبەستی لە لەخاچدان و هەستانەوەی عیسایە.، بیریان کەوتەوە کە ئەمانە دەربارەی ئەو نووسراون، ئەوانیش ئەمانەیان بۆ ئەو کردووە.
17 هەروەها ئەو خەڵکەش کە لەگەڵی بوون کاتێک لەعازری لەناو گۆڕەکەوە بانگکرد و لەنێو مردوواندا هەڵیستاندەوە، شایەتییان بۆی دەدا. 18 لەبەر ئەوە بوو خەڵکەکە چوونە دەرەوە بۆ ئەوەی پێشوازیی لێ بکەن، چونکە بیستیان ئەو پەرجووەی کردووە. 19 فەریسییەکانیش بە یەکتریان گوت: «دەبینن هیچمان لە دەست نایەت! ئەوەتا هەموو جیهان دوای کەوتووە!»