ماڵی باوکم
1 «نیگەران مەبن. پشت بە خودا ببەستن14:1 ئەم دەربڕینە لە یۆنانیدا دوو واتا دەبەخشێت. لەمە نزیکترە کە دانراوە، بەم واتایەش دێت: (باوەڕ بە خودا بکەن.)، پشت بە منیش ببەستن. 2 ماڵی باوکم ژووری زۆری لێیە، ئەگەر ئاوا نەبووایە پێم دەگوتن. من دەچم تاکو شوێنتان بۆ ئامادە بکەم. 3 جا کە ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئامادەکردن، دێمەوە و دەتانبەمە لای خۆم، تاکو ئێوەش لەو شوێنە بن کە من لێی دەبم.