37 ئینجا پیلاتۆس پێی گوت: «کەواتە تۆ پاشای؟»
عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ دەڵێی کە من پاشام18:37 واتا: تۆ ڕاست دەڵێی.. بۆ ئەمە لەدایک بووم و بۆ ئەمەش هاتوومەتە جیهان، تاکو شایەتی بۆ ڕاستی بدەم. هەرکەسێک لە ڕاستییەوە بێت گوێ لە دەنگم دەگرێت.»
38 پیلاتۆس پێی گوت: «ڕاستی چییە؟» کە ئەمەی گوت دیسان چووە دەرەوە بۆ لای جولەکەکان و پێی گوتن: «هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم.