بیروڕای جیاواز دەربارەی عیسا
14 کاتێک نیوەی جەژن تێپەڕی، عیسا چووە حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵکی. 15 جولەکەکان سەرسام بوون و پرسییان: «ئەمە کە فێرنەکراوە7:15 فێرنەکراو: واتا ئەو کەسەی کە لەسەر دەستی مامۆستایانی تەورات نەیخوێندووە و زانیاری لەسەر تەورات نییە. چۆن ئەم هەموو زانیارییەی هەیە؟»
16 عیسا وەڵامی دانەوە: «فێرکردنم هی خۆم نییە، بەڵکو هی ئەوەیە کە ناردوومی. 17 ئەگەر کەسێک بیەوێت خواستی خودا ئەنجام بدات، ئەوا دەزانێت ئاخۆ فێرکردنەکانم لە خوداوەیە یان لە خۆمەوە قسە دەکەم. 18 ئەوەی لە خۆیەوە بدوێت، داوای شکۆی خۆی دەکات، بەڵام ئەوەی داوای شکۆی ئەوە بکات کە ناردوویەتی، ئەمە ڕاستگۆیە و فڕوفێڵی تێدا نییە.