Pular para o conteúdo
Publicidade

Lucas 15

4 «کامەتان ئەگەر سەد سەر مەڕی هەبێت و دانەیەکی لێ ون بێت، نەوەد و نۆیەکە لە دەشت بەجێناهێڵێت و بەدوای ونبووەکەدا ناچێت هەتا دەیدۆزێتەوە؟ 5 کاتێک دۆزییەوە بە خۆشییەوە دەیخاتە سەر شانی و 6 دێتەوە ماڵ، هاوڕێ و دراوسێکان بانگ دەکات و پێیان دەڵێت: "لەگەڵم دڵشاد بن! مەڕە ونبووەکەم دۆزییەوە." 7 پێتان دەڵێم، لە ئاسمانیش شادی زیاتر دەبێت سەبارەت بە گوناهبارێک تۆبە بکات لە نەوەد و نۆ ڕاستودروست15‏:7 مەبەست لەو کەسانەیە کە لەبەرچاوی خۆیان ڕاستودروستن.‏ کە پێویستیان بە تۆبەکردن نییە.

Veja também